نێچیرڤان بارزانی: جه‌خت له پێکه‌وه‌ژیان ده‌که‌ینه‌وه

K24 - هەولێر:
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قەوڵتاس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە پێکهاتەی کاکەیی (یارسانەکان) دەکات.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 7ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "جه‌ژنی قه‌وڵتاس به گه‌رمی له هه‌موو خوشک و برایانی کاکه‌یی (یارسانان) له کوردستان و عێراق و له هه‌ر شوێنێکی جیهان، پیرۆزده‌که‌م".
هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "هیوای جه‌ژنێکی خۆش و ئاسووده‌یان بۆ ده‌خوازم".
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت: "له‌م یاده‌دا جه‌خت له پاراستنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کان و لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیان ده‌که‌ینه‌وه".
جه‌ژنی سێ رۆژه‌ی یاران، یان قه‌وڵتاس، جه‌ژنێكی دێرینی یارسانه و به‌و بۆنه‌یه‌وه یارسان (كاكه‌ییه‌كان)ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات یادی ده‌كه‌نه‌وه.