تورکیا باجی نوێی بەسەر بەشێک لە هاوردەی دانەوێڵەدا سهپاند

K24 – هەولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە، تورکیا باجی نوێیی بەسەر بەشێک لە هاوردەی دانەوێڵەدا سهپاند و کۆی رێژەی باجەکە بریتیە لە 130% لە گەنمەشامی و گەنم.
سەپاندنی باجی هاوردەکردنی دانەوێڵە، دوای ئەوە دێت، کە هەفتەی رابردوو بەشێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا قەدەغەکردنی هاوردەکردنی دانەوێڵەیان لە ئۆکرانیا راگەیاند.
بەڵام بەشێک لە کاسبکارانی توركیا دەڵێن: بڕیارەکەی تورکیا زیاتر بۆ پاراستنی کەرتە کشتوکاڵییەکانی ناوخۆی وڵاتەکەیە، پێش هەڵبژاردنەکانی 14ــی ئایار.
هەروەها بڕیارەکە سەرەتای مانگی ئایار دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، باجی هاوردەکردن بە رێژەی 130%، بەسەر بەرهەمی دانەوێڵەدا دەسەپێندرێت.
تورکیا دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020، باجی هاوردەکردنی داناوێڵە و بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی دیکەی کەمکردەوە.