دوای زیاتر لە 12 ساڵ سووریا بەشداری کۆبوونەوەیەکی عەرەبی دەکات
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه، میسر، عێراق. سووریا و ئوردن راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر:
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه، میسر، عێراق. سووریا و ئوردن بۆ ته‌واوكردنی كۆبوونه‌وه راوێژكارییه‌كانی جه‌دده سه‌باره‌ت به سووریا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ ناو گۆڕه‌پانی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن كۆبوونەوە، ئەمەش بە یەکەم بەشداری سووریا دادەنرێت لە کۆبوونەوەیەکی عەرەبی لەوەتی ساڵی 2011 کە دۆخی ناوخۆیی ئەو وڵاتە ئاڵۆزی تێکەوت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (1ـی ئایاری 2023)، هه‌ریه‌ك له فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه، ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن، فه‌یسه‌ڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا و سامیح شوكری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن كۆبوونه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، کۆبوونەوەکەی عەممان درێژکراوە و بەردەوامی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداوی عەرەبییە لە جەددە کە هەریەک لە سعوودیە، عێراق، ئوردن و میسر بەشدار بوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌میانی پێشكه‌شكردنی گوته‌یه‌ك، جه‌ختیكرده‌وه عێراق سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی و گه‌شه‌سه‌ندنی سووریا به پێویست ده‌زانێت و به‌غدا پابه‌نده به به چاره‌سه‌كردنی دیپلۆماسییانه‌ی ململانێ و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته كه له به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌یه.
فوئاد حوسێن له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر كرد و رایگه‌یاند، كه هیچ شتێك له تیرۆر مه‌ترسیدارتر نییه و ئامانجی لاوازكردنی شكۆی ده‌وڵه‌ته، هه‌روه‌ها هاوكاریكردن و پشتوانیكردنی سووریای له جێگیركردنه‌وه‌ی پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه به چه‌ندین كێشه و ئه‌جێنداوه دووچاری گرفت بووه، به پێویست زانی.
به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق تایبه‌ت بوو به هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و په‌ره‌پێدانی سووریا و به‌كارخستنه‌وه‌ی ئابووری و سه‌رچاوه‌كانی بۆ خزمه‌تی وڵات و هاووڵاتیانی، هاوكات به گرینگی زانی له سه‌ره‌تادا هه‌نگاوه‌كان بۆ ئامانجه‌كه ده‌ستپێبكرێت، پاشان گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌خۆداچوونه‌وه و چاكسازی بكرێت.
فوئاد حوسێن سه‌رنجی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ئێستا كاتییه‌تی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی رۆڵی ئه‌رێنی خۆی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی سووریا نیشان بدات و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان بێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پیرۆزبایی خۆی و عێراقی به هه‌نگاوه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌م پێناوه‌دا پێشكه‌ش به كۆمكاری عه‌ره‌بی كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیشیكره‌وه، عێراق هه‌وڵی داوه شێوازێك بۆ رێككه‌وتنی نێوان سووریا و وڵتانی عه‌ره‌بی بدۆزێته‌وه به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی گفتوگۆ و به‌رژه‌وه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان. جه‌ختیشیكرده‌وه گۆڕانكارییه ئه‌رێنییه‌كان كه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سووریا و وڵاتانی عه‌ره‌بی هاتووه‌ته ئاراوه، به‌رهه‌مه‌كه‌ی له واقیعدا ده‌بینرێ.
فوئاد حوسێن له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كه‌یدا كۆبوونه‌وه راوێژێكارییه‌كه‌ی به دره‌فه‌ت زانی بۆ ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی عێراق ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له سعوودییه و ئێران بكات بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوانیان و رایگه‌یاند، ئه‌م جۆره رێككه‌وتنانه سه‌قامگیری زیاتر به ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌دات.
دوابه‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه پێنجقۆڵییه‌كه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر پێنج وڵات ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتنه‌كانی داهاتوو به ئامانجی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی سووریا به‌شێوه‌یه‌ك گونجاو بێ له‌گه‌ڵ بڕیاری ژماره (2254)ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو لێكه‌وته‌كانی قه‌یرانه مرۆیی، سیاسی و ئه‌منییه‌كانی سووریا.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر پێنج وڵات له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه چاره‌سه‌ركردن و كۆتاییپێهێنانی ته‌نگژه و قه‌یرانه‌كانی سووریا له پێشینه‌ی كاره‌كانیان دایه، به‌وپێیه‌ی كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی، هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێگه‌ی راستی خۆی و بونیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئاواره و په‌ناهه‌نده‌كان بۆ نیشتمانی خۆیان.
هه‌روه‌ها وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر پێنج وڵات له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری گفتوگۆ و دانوستانه‌كان رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان بده‌ن به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی دیاریكراو كه ته‌واوكه‌ری هه‌وڵه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی مرۆیی، ئاسایش و سیاسی سووریا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر پێنج وڵات له‌سه‌ر چەند خاڵێک رێكه‌وتوون، كه گرینگ‌ترینیان ئه‌مانه‌ن:
1- گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆیی و پزیشكییه‌كان بۆ هاووڵاتیانی سووریا به هاوكاری حكومه‌تی سووریا و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی (2642) و (2672)ـی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یه‌كبگرێته‌وه.
2- هانی ئاواره و په‌ناهه‌نده سوورییه‌كان بدرێت به‌بێ زۆرلێكردن و به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوی به‌په‌له بنرێت.
3- به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان حكومه‌تی سووریا و ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاواره و په‌ناهه‌نده سوورییه‌كانیان له‌خۆگرتووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكرێت بۆ رێكخستنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی سووریییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان.
4- هه‌وڵه‌كانی كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چڕ بكرێنه‌وه به‌مه‌به‌ستی په‌له‌كردن له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه پێشوه‌خته‌كان به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت ئاواره و په‌ناهه‌نده‌كانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
5- هاریكاری له‌نێوان حكومه‌تی سووریا و حكومه‌تی ئوردن و به هه‌ماهه‌نگی ده‌سته په‌یوه‌ندیداره‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌تایبه‌ت بۆ رێكخستنی پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی نزیكه‌ی 1000 په‌ناهه‌نده‌ی سووری له ئوردن.
6- به‌هێزكردنی هاریكارییه‌كان له‌پێناو هه‌وڵه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی بێسه‌روشوونان و ده‌ستگیركراوان به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی رێكخراو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌ن و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
7- هاریكاری نێوان حكومه‌تی سووریا و وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌پێناو دانانی ستراتیژییه‌تێكی گشتگیر بۆ به‌هێزكردنی ئاسایش و له‌ناوبردنی تیرۆر به هه‌موو شێوه و رێكخستنه‌كانییه‌وه له سووریا.
8- هاریكاریكردنی سووریا و دامه‌زراوه‌كانی له هه‌ر هه‌وڵێكی یاسایی بۆ دووباره كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌ی و سه‌پاندنی سه‌روه‌ری یاسا و نه‌هێشتنی گرووپ و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.
9- به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان سووریا و وڵاتانی دراوسێ و ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه كه به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر و به‌قاچاخبردنی له رێگه‌ی سووریاوه بۆ ناو وڵاتانی دراوسێ كاریگه‌رن، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سووریا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئوردن و عێراق هه‌ماهه‌نگی بكات بۆ پێكهێنانی تیمێكی سیاسی و ئه‌منی هاوبه‌ش له ماوه‌ی مانگێكدا بۆ دیاریكردنی به‌رهه‌مه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له سووریا و به‌قاچاخبردنی بۆ ده‌ره‌وه.
10- دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستووری له كورترین ماوه‌دا، له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه سیاسییه‌كان بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیییه‌كانی سووریا.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر پێنج وڵات رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی تیمێكی هونه‌ری له‌سه‌ر ئاستێكی باڵادا بۆ به‌دواداچوونی ئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه و دیاریكردنی هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا.
رۆژی سێشەمە (18ــی نیسانی 2023)، بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا پێشوازی لە شازادە فەیسەڵ فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە کرد، ئەم سەردانەش بە یەکەم سەردان دادەنرێت دوای کۆبوونەوەی راوێژکاری ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی لەبارەی پرسی گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەبی.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی سووریا، بەشار ئەسەد ستایشی رۆڵی سعوودیەی کردووە لە ناوچەکە جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، پشتیوانی عەرەبی زۆر پێویستە بۆ گەلی سوریا و رزگارکردنی لە بارودۆخی شەڕ، هەروەها بەرەوپێشچوونی دۆخی ووڵاتەکە و گەڕانەوەی سەقامگیری و ئارامی بۆ سووریا.
هەرەوەها وەزیری دەرەوەی سعوودیە، هەڵوێستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی سووریا بۆ ناو بازنەی کاری عەرەبی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە.
لە کاتێکدا، رۆژی چوارشەممە (12ـی نیسانی 2023) فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری جەددەی سعوودییە و لەلایەن وەلید خەریجی، جێگری وەزیری دەرەوەی سعوودییەوە پێشوازی لێ‌کرا. ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ سعوودییە جاری یەکەم بوو لە دوای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە سووریا کە بووە پچڕانی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی عەرەبی لەناویشیاندا وڵاتانی کەنداو.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی (17ـی نیسانی 2023) فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا دوای 11 ساڵ لە پچڕاندنی پەیوەندییەکانی نێوانیان لەگەڵ تونس، سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و ئەمەش دوای ئەوە هات قەیس سەعید، سەرۆکی تونس بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەی ئاستی نوێنەرایەتی وڵاتەکەی لە دیمەشق.
تا ئێستا هەریەکە لە عێراق، سعوودیە، ئیمارات، میسر، ئوردن، عومان و تونس پشتیوانی خۆیان بۆ گەڕانەوەی سووریا بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی کۆمکاری عەرەبی و بازنەی کاری هاوبەشی عەرەبی بەڵام هەریەکە لە بەحرێن و مەغرب و چەند وڵاتێکی دیکە دژی گەڕانەوە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانن لەگەڵ سووریا.
هەرچەندە تاوەکو ئێستا کوەیت بە فەرمی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەبی ئاشکرانەکردووە، بەڵام پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوەکو ئێستا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.