ئەمەریکا: لە پێنج مانگی رابردوودا زیاتر له 20 هه‌زار سه‌ربازی رووسی له جه‌نگی ئۆکرانیادا كوژراون
K24 - هەولێر:
کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، لە مانگی کانوونی یه‌كه‌می 2022ـەوە تا ئێستا زیاتر لە 20 هەزار سەربازی رووسیا لە جه‌نگی ئۆکرانیادا كوژراون.
جۆن کێربی، رێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا رایگه‌یاند: "بەپێی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانه‌ی کۆمان کردوونه‌ته‌وه، مەزەندە دەکەین رووسەکان لە مانگی کانوونی یهكهمەوه تا ئێستا 100 هەزار قوربانییان داوه". بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد 80 هەزار لەو ژمارەیە برینداربوون و 20 هەزار کەسیشیان كوژراون.
جۆن كێربی ئەوەی خستەڕوو، نزیکەی نیوەی ئەو 20 هه‌زار سەربازهی رووسیا که كوژراون، چەکداری بەکرێگیراوی ڤاگنەر بوون، كه تاوانبارانی پێشوون و لە زیندانەکانی سەرتاسەری رووسیاوه، كۆكراونه‌ته‌وه.
ئەو بەرپرسە ئەمەریکیە باسی لەوەکرد، ماوه‌ی مانگێكه هەوڵه‌كانی هێرشی رووسیا لە ناوچەی دۆنباس "تا رادەیەکی زۆر شکستی هێناوه" و ئاماژه‌ی به‌وەدا، زانیارییەکان سەبارەت بە زیانەکانی رووسیا هی هەواڵگریی ئەمەریکان، بەڵام باسی لە زیانەکانی ئۆکرانیا نه‌كرد.
رێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بەرگریی ئۆکرانیا هێشتا کاریگەرە و وایكردووه "رووسیا سەرچاوەیەکی زه‌به‌لاح بۆ دەستکەوتە كه‌مه‌كان به‌فیڕۆ بدات".