دەقلۆ: بەمزووانە تەواوی خەرتوم کۆنترۆڵ دەکەین

محەممەد حەمدان دەقلۆ، فەرماندەی هێزی پشتیوانی خێرا
محەممەد حەمدان دەقلۆ، فەرماندەی هێزی پشتیوانی خێرا

K24 - هەولێر

فەرماندەی هێزی پشتیوانی خێرا دووپاتیکردەوە، کە هێزەکانیان نزیکە بە تەواوی سێ شاری پایتەخت "خەرتوم، خەرتوم باکوور و ئوم درمان" کۆنتڕۆڵ بکەن.

گوتیشی: لە نزیکەوە لەگەڵ هاووڵاتیان کار دەکەن بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکان، بە دەربڕینی پەشیمانی خۆی لە تێکچوونی ئەو بارودۆخە مرۆییەی کە گەلی سوودان بەریکەوتووە لە ئەنجامی شەڕەکەدا، دەڵێت، "ئەمە بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە لە ئەستۆی ئەو کەسانەی شەڕەکەیان هەڵگیرساند".

محەممەد حەمدان دەقلۆ  ناسراو بە "حەمیدەتی" فەرماندەی هێزی پشتیوانی خێرا، لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ شەرقولئەوسەت دا، گوتی: هێزەکانییان لەسەر ئاگربەستی مرۆیی رێککەوتوون، ئەمەش بۆ ئەوەی ئازاری گەلەکەمان کەمبێتەوە، هەروەها سوپاسی سعوودیە و ئیمارات و ئەمەریکای کرد بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و هێنانە کایەوەی ئاگربەست.

حەمیدەتی، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن هێزەکانی، هاووڵاتیان و دیپلۆماتکاران بکەنە ئامانج و ئەمەشی بە بەشێک لەو پڕوپاگەندەیەی لایەنی بەرامبەر بۆ لەکەدارکردنی وێنەی هێزەکانمان لەبەردەم رای گشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا.

 ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی بەشدارییان لە چۆڵکردنی زیاتر لە 30 نوێنەرایەتی دیپلۆماسی و دانیشتووانی وڵاتانی جیاواز لە دەرەوە کردووە و هەرکەسێک ئەمە بکات خەڵکی مەدەنی ناکاتە ئامانج"، حەمیدتی پاشماوەکانی حکومەتی پێشووی تۆمەتبارکرد بەوەی هەوڵی فراوانکردنی شەڕەکە دەدەن، جەختیشی لەوە کردەوە، هێزەکانی کار دەکەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و کەمکردنەوەی ئەو مەترسییانەی پێشبینی سەرهەڵدانی دەکەن، لە هەمان کاتدا ترسی دەستوەردانی دەرەکی یان ناوچەیی رەواندەوە، بەو پێیەی وڵاتانی ناوچەکە لە نزیکەوە کاردەکەن لەسەر ئاسایش و سەقامگیری سوودان و ناوچەکە و بێگومان دەستوەردان لە بابەتێکی تەواو سوودانیدا ناکەن.