له شاره‌دێی قه‌یره‌وانی شنگال ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و كوژراو و بریندار هه‌ن
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاره‌دێی قه‌یره‌وانی شنگال روویدا و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه بۆ پاشماوه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی سه‌رده‌می داعشه.
دۆخی ته‌ندروستی برینداره‌كان مه‌ترسیداره و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی مووسڵ كراون.
قەزای شنگال یەکێکە لەو شوێنانەی کە تیرۆریستانی داعش لە سێی ئابی 2014هێرشیانکردە سەر ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکیان کوشت و هەندێکیش تا ئێستا بێسەروشوێنن و کەسوکارەکانیشیان لە ئێستادا لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆک ژیان بەسەر دەبەن و بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە و حەشدی شەعبی و نەبوونی ئاسایش و سەقامگیریی و خزمەتگوزاری لەناوچەکە، ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.