پەرلەمانتارێکی عێراق پێشنیازێکی پارێزگاری نه‌ینه‌وا لەبارەی دۆخی شنگال ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له پێكهاته‌ی ئێزدی پێشنیارێكی پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌پێكهێنانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی شنگال ره‌تده‌كاته‌وه.
مەحما خەلیل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق پێشنیارێكی نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا به پێکهێنانی شانەی قەیرانەکان لە شنگال ره‌تده‌كاته‌وه كه داوایكردووه تا دوای هەڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن سێ دادوه‌ره‌وه به‌ڕێوه ببردرێت.
مه‌حما خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رێككه‌وتننامه‌ی شنگال نه‌خشه‌ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یه و جێگره‌وه‌ی نییه و حكومه‌تیش پابه‌ندكراوه جێبه‌جێی بكات.
خه‌لیل جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، پێشنیاره‌كه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ره‌تده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاسایه و ده‌ستێوه‌ردانی روونه له‌كاروباری ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادنان و جێبه‌جێكردندا.
نرفض مقترح محافظ نينوى بتشكيل خلية ازمة في سنجار، مكونة من 3 اشخاص لادارتها.
— محما خليل علي آغا (@mkhlil_ali) May 15, 2023
فاذا كانت هذه المعايير التي استند عليها السيد المحافظ هي بديلة عن الاستحقاقات الدستورية والانتخابية، فيمكن ان نطبق هذه المعايير نفسها على محافظة نينوى بتشكيل خلية ازمة لإدارة المحافظة".