راوێژکارێکی سوودانی وادەی دابەزینی بەهای دۆلار ئاشکرا دەکات

K24 - هەولێر
راوێژكاری دارایی و ئابووری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه،لە رۆژانی داهاتوودا به‌های دۆلار به پله‌به‌ندی داده‌به‌زێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی و ئابووری محەممەد شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد دره‌نگ په‌سه‌ندكردنی بودجه له په‌رله‌مان بووه هۆی ناجێگیری به‌های دۆلار و كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دۆلار له بازاڕدا دروستكرد، هاوكات زۆری خواستی هاووڵاتیان و بازرگانان و حكومه‌تیش به دۆلار هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی بووه له رابردوودا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دیاریكردنی به‌های فه‌رمی یه‌ك دۆلار به 1300 دینار وا ده‌كات له رۆژانی داهاتوودا به‌شێوه‌ی پله‌به‌ندی به‌های دۆلار له بازاڕه‌كاندا داببه‌زێت و بگاته ئه‌و به‌ها فه‌رمییه‌ی بۆی دیاریكراوه.
ئەمە لە کاتێکدایە لە یاسای بودجەی عێراق یەک دۆلاری ئەمەریکی بە 1300 دیناری عێراقی دیاریکراوە، هەرچەندە لەگەڵ پەسندکردنی ئەو بڕگە بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەزی، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوودا جارێکی تر بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە.