کۆمپانیای سپۆتیفای شازادە هاری و مێگان بە ساختەکاری تۆمەتبار دەکات

هاری و مێگان
هاری و مێگان

K24 - هەولێر

رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی ئاشکرایکردووە، خێزانی ساکس گرێبەستێکی سێ ساڵەیان بە بڕی 25 ملیۆن دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای دەنگی سپۆتیفای واژۆ کردووە، بەڵام تەنها یەک زنجیرە ناوەڕۆکیان دروستکردووە.

بەرپرسێکی باڵای کۆمپانیاکە هێرشێکی توندی کردە سەر شازادە هاری و مێگان مارکلی هاوسەری و بە "فێڵباز" ناوی بردن، دوای ئەوەی کۆمپانیاکە رێککەوتنێکی 25 ملیۆن دۆلاری هەڵوەشاندەوە، کە پێشتر لەگەڵ ئەو دوو هاوسەرە واژۆی کردبوو، پۆدکاستەرەکە دەرهێنەری بیل سیمۆنس بوو کە فیلمی "The Ranger"ی فرۆشت بە "Spotify" لە ساڵی 2020دا، لە بەرامبەر 200 ملیۆن دۆلار.

بەرپرسی جێبەجێ کردنی کۆمپانیاکە، رەخنەی توندی لە شازادە هاری و هاوسەرەکەی گرت، دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێوان کۆمپانیای "ئەرچیڤڵ" کە ئەو خاوەندارێتی دەکات لەگەڵ "Spotify".

هاری و مێگان گرێبەستێکی سێ ساڵەیان واژۆ کردبوو بۆ بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک بۆ سپۆتیفای، کە کەسانی دیکەی وەک جۆ رۆگان هاوکاری دەکردن، بەڵام مێگان تەنها یەک زنجیرەی پۆدکاستی "The Archetype"ی پێشکەشکرد بەپێی رێکەوتنەکە، لەو ماوەیەدا سێرینا ویلیانز و ماریا کاری و پاریس هیڵتۆن لە نێو میوانەکانیدا بوون.

لە میانی پۆدکاستەکەیدا لە رۆژی هەینیدا، سیمۆنس کە بەرپرسی داهێنانی پەیوەندیدار بە پۆدکاستەکانی کۆمپانیاکەیە، رەخنەی زۆری لەم دوو هاوسەرە گرت و گوتی: ئەوان فێڵبازی نەفرەتین، ئەمە ئەو پۆدکاستەیە کە پێویستە لەگەڵیان بیکەین".