نەتەوە یەکگرتووەکان: 360 ملیۆن کەس لە جیهان پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە
"لە ماوەی ساڵێکدا سەدا 30 زیادیکردووە"
K24 - هەولێر
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرتاسەری جیهان پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوودا سەدا 30 زیادیکردووە و گەیشتووەتە 360 ملیۆن کەس.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە میانی دانیشتنی کۆنسەی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەزۆر لە ماڵەکانیان دەرکراون گەیشتوونەتە 110 ملیۆن کەس و جەختی لەوە کردەوە کە 260 ملیۆن کەسیش رووبەڕووی قەیرانێکی جدیی ئاسایشی خۆراک و برسێتی بوونەتەوە.
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاماژەی بەوەکرد هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم دۆخە ئەو پێکدادانەیە کە چارەسەر نەکراوە و ئەو جهنگانهیه کە تازە ههڵگیرسێندراوه و گوتی: "قەیرانە ئابوورییە جیهانییەکان کە لە سەردەمی کۆرۆناوە دەستیپێکرد و لەگەڵ داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە خراپتر بوو".
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس ئەوەشی خستەڕوو کە مەدەنییەکان ناچارکراون باجی "قبوڵنەکراو"ی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن لایەنەکانی پێکدادانەکانەوە بدەن و گوتی: "قەیرانی مرۆیی جیهانی، بەڵگەی ئەوەیە کە لەم کاتەماندا لەبارهی جدیترین کێشە، بە هاوبەشی مامهڵهمان نهكردووه".
گوتیشی: "ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرتاسەری جیهان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە بەراورد به ساڵی رابردوو سەدا 30 زیادیکردووە گەیشتووەتە 360 ملیۆن کەس".