150 کەس لەسەر سووتەمەنی قاچاغ لە ئێران دەستگیرکران

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر قاچاغچیانی سووتەمەنی لە پارێزگای هورموزگان باشووری ئێران، دەستگیرا بەسەر 300 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخ و 150 کەسیش دەستگیرکران.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی میهری ئێران، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی هورموزگان، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر قاچاغچیانی سووتەمه‌نی ئەنجامداوە. لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستگیراوە بەسەر 300 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاغ و پێنج ئۆتۆمبێلی پڕ لە سووتەمەنی و پێنج ماتۆڕسکیلی دزراو، 150 کەسی بیانیش دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بۆرییەکی گواستنەوەی سووتەمەنی قاچاغ دۆزراوەتەوە لە وشکانییەوە بۆ ناو دەریا کە درێژییەکەی 50 کیلۆمەترە.