عێراق پلانی چوارساڵە بۆ رووبەڕووبونەوەی ھەژاری رادەگەیەنێت

لە ساڵی 2017 دەست پێدەكات و لە 2020 كۆتایی پێ دێت

K24 - ھەولێر

حكوومەتی عێراق ئامادەكردنی پلانێكی ستراتیژی چوارساڵەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەژاری راگەیاند.

مەهدی عەلاق، سەرۆكی لیژنەی ستراتیژییەتی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەكەیان خەریكی تەواوكردنی دارشتنی پلانێکی ستراتیژی نوێیە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەژاری بۆ ماوەی چوار ساڵ.

پلانەكەش لەگەڵ لیژنەیەکی بانكی نێودەوڵەتی توێژینەوەی لەسەر دەکرێت و لە ساڵی 2017 دەست پێدەكات و لە 2020 كۆتایی پێ دێت.

ئامانج لەم پلانەی حكوومەتی عێراق کەمکردنەوەی رێژەی هەژارییە لە وڵاتەكەدا.

Fly Erbil Advertisment