هێشتا دیار نییه كه‌ی ده‌نگی زنجیری یه‌كه‌م تانك ده‌بیسترێت
شه‌ڕی موسڵ ناكۆكی سه‌ره‌كی نێوان هێزه‌كانه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رله نوێ ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا،له‌باره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی به‌شداریی له پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ ده‌كه‌ن و ئه‌و ڕێككه‌وتنه سه‌ربازییه‌ی له نێوان "هه‌رێم و واشنتن" واژۆ كرا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
خالید عوبه‌یدی له تویته‌ره‌وه نوسیویه‌تی" كه‌متر له 10% ی خاكی عێراق له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ماوه و له سه‌ر ئاستی مه‌یدانی، هێزه عێراقییه‌كان له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامدان، هه‌ر چه‌نده له به‌رامبه‌ردا دۆخی ئاسایشی ناوخۆیی به‌ره‌و باشتر نه‌بردووه.

چه‌ند میدیایه‌ك له وه‌زیری به‌رگری عێراقه‌وه گواستویانه‌ته‌وه كه به‌غدا ڕێگه به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نادات به‌شداری له پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا بكه‌ن.
ئه‌م بۆچوونه‌ی وه‌زیری به‌رگری عێراق له كاتێكدایه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، له گرنگی ئه‌و ڕێككه‌وتنه سه‌ربازییه‌ی نێوان "هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا" ی كه‌مكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه" كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه ته‌نها " یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن" بووه بۆ دیاریكردنی مه‌رجه‌كانی پێدانی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.

ناكۆكی و كێشه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر به‌شداری پێكردنی هێز له شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره چه‌ند جارێك و بۆ چه‌ندین مانگ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ دواخستووه.
پێشمه‌رگه كه له‌سه‌ر زه‌وی كۆنترۆڵی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی فراوانی پارێزگای نه‌ینه‌وا دا هه‌یه، و له ڕابردوودا ته‌نها هێز بووه به هاوكاری فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ژماره‌یه‌ك قه‌زا و ناحیه و گوند و خاكی فراوانی له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌رهێناوه و لانه‌یه‌كی ئارامی بۆ ئه‌و ئاواره و په‌نابه‌رانه دروست كردووه كه به‌هۆی شه‌ڕ له ناوچه‌كانی هێڵی ته‌ماس و ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش هه‌ڵاتوون.
له كاتێكدا له حوزه‌یرانی ساڵی 2014 دا سوپای عێراقی له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا ته‌واوی پارێزگاكه‌ی له ده‌ستدا و بێ به‌رگری ڕاده‌ستی داعشی كرد.

هه‌ستیارترین لایه‌نی ئه‌م پرسه، سوننه‌كانی عێراق به تایبه‌تی سوننه‌كانی موسڵن، كه له دوای داگیركردنی شاره‌كه‌وه هێزێكی تایبه‌تیان به‌ناوی "حه‌شدی نیشتیمانی" دروستكردووه و "ئه‌سیل نوجێفی" پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
هه‌ستیاری ئه‌و هێزه له به‌شداریكردنی هێزه‌كانی" حه‌شدی شه‌عبی" شیعه‌كاندا چڕ بووه‌ته‌وه، كه به‌غدا وه‌ك هێزی بنه‌ڕه‌تی له پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی عێراقدا به‌كاریهێناون و ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنیان له موسڵیش به‌هێزه.
له كاتیكدا سوننه‌كان به گشتی و هێزی "حه‌شدی نیشتیمانی" به تایبه‌تی، له‌باره‌ی به‌شداریكردنی ئه‌و میلیشیانه‌ی شیعه‌كانه‌وه هۆشدارییان به به‌غدا داوه و ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان به دور نازانن، چونكه تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی هێزێكی تۆڵه‌سێنی تائیفین و له ناوچه‌كانی پارێزگای "تكریت" و " فه‌لوجه" و ناوچه‌كانی دیكه، سڤیله‌كانیان كردووه‌ته ئامانج و ئازارێكی زۆریان داون و به بیانووی داعش بوون زۆر كه‌سی سڤیلیان كوشتووه و ڕێگه ناده‌ن خه‌ڵكی ناوچه ئازاد كراوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.

له به‌رامبه‌ردا فه‌رمانده باڵاكانی "حه‌شدی شه‌عبی" به‌رده‌وام ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه " حه‌شدی شه‌عبی" هێزێكی عێراقییه و بۆی هه‌یه بچێته هه‌ر به‌ش و ناوچه‌یه‌كی عێراق و شه‌ڕی چه‌كدارانی داعش بكه‌ن.

له ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام سه‌ركرده و فه‌رمانده باڵاكانی حكومه‌ت و سوپای عێراقی، چه‌ندین جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و پێشمه‌رگه‌یان وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری عێراق ناوهیناوه، و به هێزێكی كاریگه‌ر ئه‌ژمار كراوه له شه‌ڕی دژی داعشدا، به‌ڵام له‌م ماوانه‌ی دواییدا هێزه عێراقییه‌كان له ناوچه‌كانی "باكوری تكریت" و "باشوری موسڵ" توانیویانه پێشڕه‌وی بكه‌ن و چه‌ند گوند و ناوچه و بنكه‌ی سه‌ربازی كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
ئه‌و پێشڕه‌ویانه‌ی سوپا و هێزه عێراقییه‌كان، ئاوازی ده‌نگی به‌رپرسانی به‌غدای گۆڕیوه و به ده‌نگێكی به‌رزتر قسه له‌سه‌ر پلانی داهاتووی ئۆپراسیۆنه‌كان و چۆنیه‌تی به‌شداریكردنی هێزه‌كان له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌كه‌ن.

فه‌رمانده و به‌رپرسانی پێشمه‌رگه له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسل دا كردووه. هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، چه‌ندین جار به بایه‌خه‌وه له ڕۆڵی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعش و ئۆپراسیۆنی ئازادكردنی موسل دوواوه،و پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی له شه‌ڕی داعش له قه‌ڵه‌مداوه.

له دواین لێدوانی په‌یوه‌ست به‌و پرسه، لێدوانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بوو، كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی واشنتن كه بۆ پێداچوونه‌وه و تاوتوێكردنی ڕێوشوێن و پلانی شه‌ڕ له دژی داعش سازكرا، ستایشی ڕۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد و گوتی" پێشمه‌رگه به‌شێكی بنچینه‌یین له كه‌مپه‌ینی دژ به داعشدا.

ئێستا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بینرێت، جوڵه‌ی هێزه عێراقییه‌كانه به ئاراسته‌ی ناحیه‌ی "گه‌یاره" و باشوری شاری موسڵ، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش له سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا له دواین خاڵی ناوچه ئازادكراوه‌كاندا وه‌ستاوه، و "حه‌شدی نیشتیمانی" سوننه‌كانیش ماوه‌یه‌كی زۆره خۆیان بۆ ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه گه‌وره‌یه ئاماده ده‌كه‌ن و به قسه‌ی فه‌رمانده‌كانیان ئاماده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ن.
به‌رپرسه باڵاكانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش لێدوان و سه‌رنجه‌كانیان له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه چڕ كردووه‌ته‌وه و وه‌زیره‌كانی به‌رگرییان زوو زوو ده‌گه‌نه عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

ئێران له ئاستی باڵا و ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی سه‌رقاڵی پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵه له گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان، و ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی توركیاش له نزیكی شاره‌كه‌وه ڕاهێنان به‌و هێزه سونیانه ده‌كه‌ن كه وه‌ك هیزی سه‌ره‌كی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ خۆیان ئاماده كردووه.

تا ئێستا ئه‌و تۆزه‌ی له‌و ناوچه‌یه هه‌ڵده‌ستێت، تۆزی تانك و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كان نییه، به‌ڵكو تۆزی ژێرپێی ئه‌و لێشاوه ئاواره‌یه كه نزیكبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ری گوند و ناوچه‌كانیان، و زوڵم و سته‌می به‌رده‌وامی داعش له‌سه‌ریان ناچار به هه‌ڵاتنی كردوون.
هه‌زاران كه‌س له‌وانه‌ی ساڵانێكه له چاوه‌ڕوانی ڕزگاركردنی ناوچه‌كانیاندان، دواكه‌وتنی پرۆسه‌كه بڕستی لێبریوون و خۆیان داوه‌ته ده‌ست هات و نه‌هات و بۆ گه‌یشتن به ناوچه ئارامه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه، ڕێگه‌یه‌كی پڕ مه‌ترسی تاقیده‌كه‌نه‌وه، و به‌شێكیان له‌و ڕێگایه‌دا كوژراون و گه‌رما و برسیه‌تی ڕۆحی لێسه‌ندونه‌ته‌وه.

له كاتێكدا هێشتا دیار نییه كێ به‌شداری سه‌ره‌كی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌یه و كێ و كه‌ی كاتژمێری سفر دیاری ده‌كات، كه‌ی ده‌نگی زنجیری تانكه‌كان ده‌بیسترێت، كه به‌ره‌و شه‌ڕێكی قورسی ماوه درێژ بكه‌ونه ڕێ،له بری تۆزی ژێرپێی ئاواره‌كان، تۆزی تانكه‌كان ببینرێت "تۆز"ێك كۆتایی به ته‌م و تۆزێكی دوو ساڵه بهێنێت كه پارێزگای نه‌ینه‌وای داپۆشیووه.