قاسم ئه‌عره‌جی و باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق تاووتوێی پرسی شنگال و داخستنی كامپی هۆل ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق پێشوازی له باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق ده‌كات و هه‌ردوولا جه‌خت له‌سه‌ر داخستنی كامپی هۆلی سووری ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 6ـی ئابی 2023) نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق رایگه‌یاندووه، قاسم ئه‌عره‌جی پێشوازی له ستیفان هێچن، باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق كردووه و هه‌ردوولا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاووتوێی پرسه سیاسی و ئه‌منییه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیداره‌كه‌ی نێوانیان، جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌سه‌ر ئاست و بواره جیاجیاكاندا كردووه‌ته‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق روونیشیكردووه‌ته‌وه هه‌ر یه‌ك له ئه‌عره‌جی و هێچن داخستنی هۆلی سووری‌یان به پێویست زانیوه، به‌تایبه‌تی كه پێیان وایه كامپه‌كه رق و ركابه‌ری و توندڕه‌وی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها به پێویست زانراوه وڵاتان هاووڵاتییانیان له‌ناو ئه‌و كامپه‌دا بكشێننه‌وه و بیانگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كانیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان نووسینگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا گفتوگۆ له‌باره‌ی شنگال و له‌ناوبردن و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و له‌نده‌ن سه‌باره‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر كراوه.