شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدان
K24 – بەغدا:
نێردراوی کوردستان24، رایدەگەیەنێت، شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدان، تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکەشیان باسکردن دەبێت لەسەر ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی دڵنیایی لەسەر ئەوەی یاسای نەوت و غاز بە هەمان سیناریۆی یاسای بودجەدا تێنەپەڕێت.
ئەمڕۆ سێشەممە (8ـئ ئابی 2023)، نەورەس عەبدوڵڵا، نێردراوی کوردستان24 بۆ بەغدا، رایگەیاند، شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدان، بۆ باسکردنی پرسی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان، بەوپێیەی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردوە لە پرسی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان.
هاوکات راشیگەیاند، هەروەها شاندی پارتی ئەمڕۆ لەگەڵ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە کۆبوونەوە، کە خەنجەریش نیگەرانی خۆی دەربڕیوە بەوەی رێککەوتنەکان وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت، هاوکات دەڵێت: دەبێت ئەو رێککەوتنانەی لەنێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا کراوە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، هەروەها کەمێک پیش ئێستاش شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پیشووتری عێراق کۆبوونەوەکەیان کۆتایی هات.
نەورەس عەبدوڵڵا، ئەوەشی ئاشکراکرد، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سوودانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، کاتژمێر 8:30 لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، کۆدەبێتەوە، بەهۆی ئەوەی دوێنی مالیکی تەندروستی باش نەبوو بۆیە بەشداری کۆبوونەوەکەی شاندی پارتی و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی نەکردبوو.
نێردراوی کوردستان24، ئاماژەی بەوەشدا، شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان جگە لەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرکردەکانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبوونەوە، مەبەستێتی بە جیاش لەگەڵ هەر یەکە لە سەرکردەکان کۆببێتەوە و پەیامی سەرۆک بارزانی‌یان پێ رابگەینن.
نەورەس عەبدوڵڵا، گوتی: شاندی پارتی داوایکردوە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ فراکسیۆنەکانیان لە پەرلەمانی بەغدا یەک هەڵوێست بن، ئەو رێککەوتنانەی کە لە نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێن لەناو فراکسیۆنەکانی عێراق کێشەیان بۆ دروست نەکرێت و هەماهەنگ بن.
گوتیشی: شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەروەها داواکاریشن پرسە ئاڵۆزەکان بە هەماهەنگی پێکەوە تێپەڕێنن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان، هاوکات دەشڵێن: دەبێت مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان لەبەر جا‌و بگیرێت و نابێت تاکلایەنانە بڕیار بدرێت.
نێردراوی کوردستان24، ئەوەشی خستەڕوو، پارتی دەیەوێت پێش ئەوەی رەشنووسی یاسای نەوت و غاز بهێنرێتە پەرلەمان بەشێوەیەکی دادپەروەران دابڕێژرێت کە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانیش بێت، پارتی نایەوێت سیناریۆی یاسای بودجە لە یاسای نەوت و غازدا دووبارە بێتەوە، بۆیە پارتی داوای دڵنیایی لە حکومەتی عێراق دەکات لەسەر ئەو پرسە.
زیاتر گوتی، کۆبوونەوەکانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سبەینێش بەردەوامی دەبێت و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام بدەن، لە دوای کۆبوونەوەکانی سبەی، بڕیاروایە بگەڕێنەوە بۆ هەولێر و کۆتایی بەو سەردانە سێ رۆژییەیان بهێنن، دواتر ئەنجامی کۆبوونەوەکان دەخەنە بەردەم سەرۆک بارزانی.
دوێنێ، پشتیوان سادق، ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌خت له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت مووچه و بوودحجه‌ی هه‌ریمی كوردستان كرایه‌وه و نابێت ئه‌و دوو بابه‌ته به هیچ بابه‌تێكی دیكه ببه‌سترێته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه.
پشتیوان سادق گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان دوو رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه كه حكومه‌تی نوێی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌سه‌ر پێكهاتووه، هه‌روه‌ها رێكه‌وتنی دووه‌میش له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی كراوه و هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی هه‌ردووكیان بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كانیدا دووپاتی له‌سه‌ر دیالۆگ و زمانی له‌یه‌كگه‌یشتن كردووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی به پشتبه‌ستن به ده‌ستوور و پابه‌ندبوون به سیسته‌می فیدڕاڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تی شایسته داراییه‌كانی هه‌ریمی كورددستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت.
به بۆچوونی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان ناكرێت رێككه‌وتنی سیاسی و ئیداری هه‌بێت، به‌ڵام له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
گوتیشی، كۆبوونه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌رێنی بوون، جه‌ختیشیكرده‌وه رێگای گفتوگۆ باشترین بژارده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، باسی له‌وه‌ش كرد كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی جگه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی له به‌غدا ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سوننی و كه‌سایه‌تییه‌كانیش به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، له‌گه‌ڵ شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی له به‌غدا له ئۆفیسی سه‌ره‌كی هادی عامری و به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده دیاره‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نووسینگه‌ی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و دۆسییه‌ی هه‌ڵبژاردن گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و جه‌ختیش له چاره‌سه‌رییه‌كان به پێی ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی كرایه‌وه.
جه‌خت له زمانی دیالۆگ و یه‌كخستنی بۆچوونه‌كان، له‌پێناو سه‌قامگیری پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كرایه‌وه.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، شاندی پارتی بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پابەندبوونی حکومەتی عێراقی بە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و جێبەجێکردنی یاسای بودجە و بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی هەرێـی کوردستان و رێککەوتن لەسەر وادەی تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز لەگەڵ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا گفتوگۆ دەکات.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌دوای كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق، له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (نوری مالیكی، هادی عامری، قه‌یس خه‌زعه‌لی، عه‌مار حه‌كیم، حه‌یده‌ر عه‌بادی و بزووتنه‌وه‌ی بابیلۆن هێزه شیعه‌كانی دیكه) و پێكهاته‌ی كورد (پارتی و یه‌كێتی) و پێكهاته‌ی سوننه‌كان (هاوپه‌یمانیی سیاده و عه‌زم) پێكهاتووه و هه‌موویان حكومه‌تی ئێستای عێراقیان به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی پێكهێناوه.
شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ئەندامییەتی هەر یەکە لە فوئاد حوسێن، هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، نەوزاد هادی، جەعفەر ئێمینکی، شاخەوان عەبدوڵڵا، بەنگین رێکانی، ئومێد سەباح و فارس عیسا پێکهاتوون.