به‌رنامه‌ی كورد له دیدگا هاوچه‌رخه‌كاندا ئه‌زموونی میدیاكارێكی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ كورد و دۆزه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هەولێر:
به‌رنامه‌ی "كورد له دیدگا هاوچه‌رخه‌كاندا"، به‌رنامه‌یه‌كی نوێیه و له شاشه‌ی كوردستان24 له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس عه‌لائه‌ددین ئال ره‌شی پێشكه‌ش ده‌كرێت، هه‌وڵ ده‌دات بێده‌نگی بشكێنێت و له ته‌نیا بیرۆكه‌وه ده‌ربچێت كه مانای ده‌سته‌واژه‌كانی ئیئتیلاف، دادپه‌روه‌ری و هاوكارییان تێدا نییه و هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌و بیرۆكانه بنێت، كه چه‌مكه‌كانی دروستكردنی پردی راسته‌قینه له‌نێوان نوخبه‌ی عه‌ره‌بی و گه‌لی كورد تێیدا به‌رجه‌سته كراون. ئه‌لقه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م به‌رنامه میوانداری وه‌زاح خه‌نفه‌ر، سه‌رۆكی مونته‌دای شه‌رق ده‌كات كه یه‌كێكه له میدیاكاره دیاره‌كانی عه‌ره‌ب و خاوه‌نی چه‌ندین بیرۆكه و داهێنانی جیاوازه و له‌م ئهلهقهیهدا ئه‌زموونه‌كه‌ی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد و دۆزی كورد ده‌خاته‌ڕوو.
خه‌نفه‌ر له سه‌ره‌تادا دیدگای خۆی سه‌باره‌ت به كورد به‌گشتی و دۆزی كورد وه‌ك دۆزێكی سته‌ملێكراو له رووی میدیاییه‌وه خسته‌ڕوو و گوتی، كورد به‌ر له سه‌د ساڵ بووه قوربانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی كه به‌ر له سه‌د ساڵ بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌ت هێشتا له ناوچه‌كه‌دا دروست نه‌بووبوو، به‌ڵكو ئه‌وان وه‌ك تورك، عه‌ره‌ب و فارس له ناوچه جوگرافییه‌كه‌ی خۆیاندا به ته‌واوی تایبهتمهندییهكانیانهوه جووڵه‌یان ده‌كرد و سه‌رقاڵی كاری كشتوكاڵ و ژیانی تایبه‌تی و گشتی خۆیان بوون.
هه‌روه‌ها سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا فه‌زایه‌ك له ئه‌نجامی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنه دروست بووه كه كورد به پله یه‌ك باجه گه‌وره‌كه‌ی داوه، كه هاوكات ئه‌وانی دیكه‌یش به پله‌ی جیاجیا باجیان داوه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته مۆدێرنانه‌ی له ناوچه‌كه دروست بوون، ده‌وڵه‌تی مه‌زن نین و زۆر دژیهكییان تێدایه، به‌و واتایه‌ی "من به‌رگری له ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی ناكه‌م و من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌مه شتێكه له كێڵگه‌یه‌كدا چێندراوه كه ویستوویه‌تی میراتگری هه‌زار و 300 ساڵی په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته جۆرێك له حاڵه‌تێكی قه‌یراناوی، ئێمه وڵاته‌كانمان هه‌موویان قه‌یرانیان تێدایه، قه‌یرانی راسته‌قینه‌ن، ناسنامه راسته‌قینه و هاوچه‌رخه‌كان ناتوانن خۆیان تێیدا بنوێنن، كه به‌ر له 100 ساڵ هیوای بۆ ده‌خوازرا، دوای سه‌ده‌یه‌ك ده‌ڵێین: ئێمه گه‌یشتووینه‌ته قه‌یران، زۆرێك له وڵاته‌كانمان ده‌چنه حاڵه‌تی جه‌نگی ئه‌هلی و حاڵه‌ته‌كانی ململانێ و بارگاوی مه‌زهه‌بی و تایفی، به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی، به‌ڵام به‌و چه‌مكه نه‌ته‌وایه‌تییه‌ی ئه‌وانی دیكه پێی گه‌یشتوون، كورد له‌و فه‌زایه‌دا ده‌ستی به هیچ ده‌وڵه‌تێك نه‌گه‌یشتووه، بۆیه ئه‌وان باجی ئه‌وه ده‌ده‌ن، كه له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه‌دا توێنراونه‌ته‌وه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای دیاریكراو دامه‌زراون، بۆیه من له‌و باوه‌ڕه‌دام، ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی به‌ر له یه‌ك سه‌ده و دوای سایكس بیكۆ سه‌پێنراوه، گومانی تێدا نییه كه كوردی ون كردووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا دوای سه‌ده‌یه‌ك ئه‌وه‌شی سه‌لماند، كه شیاوی به‌كارهێنان نییه".
وه‌زاح خه‌نفه‌ر به‌و پێیه‌ی له ساڵی 2004 رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌ی بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌ی سه‌رقاڵی رووداوه‌كانی ئه‌و كاتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بووه، بۆیه ویستوویه‌تی ئه‌و قۆناغه‌ی ئه‌و كاتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ نوخبه‌ی عه‌ره‌بی و میدیا بگوازێته‌وه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چیڕۆكی كوردی به دیاریكراویش له جیهانی عه‌ره‌بی و میدیای عه‌ره‌بی، هه‌میشه له سۆنگه‌ی ململانێكانه‌وه سه‌یر ده‌كرێت، واتا به‌رده‌وام له میانه‌ی ململانێكانییهوه له‌گه‌ڵ ژینگه سیاسییه‌كه‌یدا سه‌یری دۆزی كورد ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق له به‌غدا، له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك ئێران هه‌یانه، هه‌روه‌ها توركیا و تا دوایی. هه‌میشه حاڵه‌تی كورد و پێگه‌كه‌ی له هۆشیاری میدیایی عه‌ره‌بیدا له پێگه‌یه‌كی ململانێ و قه‌یراناویدایه. "منیش به بڕوای خۆم، كاتێك سه‌ردانی كوردستان‌م كرد و چوومه ناو واقعی كوردی و یهكترناسینم له‌گه‌ڵ نوخبه‌ی كوردیدا كرد و ژیانی ئاسایی خۆمم له‌ناویان به‌سه‌ربرد، زۆر به دڵپاكی و ساده‌یی، چاكه و مرۆڤایه‌تییه پایه‌به‌رزه‌كانی سه‌رجه‌م تاكی كورد سه‌رسام بووم، كه ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكه و پرسیاری سه‌ره‌كی لای من ئه‌وه بوو كه كورد سته‌ملێكراوه و بۆ چی به ده‌وڵه‌تی خۆی نه‌گه‌یشتووه و دواجار ده‌یانه‌وێت فه‌زایه‌كی سیاسی دروست بكه‌ن، كه دیاره وڵاتانی دراوسێش رێگه به‌مه ناده‌ن، گوایا ئه‌م بیرۆكه‌یه دژی سیاسه‌ت و سهروهرییهكانیانه، دواتریش ململانێ رووده‌دات. من گۆشه‌یه‌كی دیكه‌م بینی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، بینیم كه ئه‌وان هه‌ڵگری رۆحی شه‌رقین، ئه‌و گیانه‌ی كه پێویست بوو هه‌موومان هه‌ڵگری بین".
سه‌باره‌ت به سنووره ده‌ستكرده‌كان كه ئه‌م ناوچه‌یه‌ی به‌و شێوه‌ی ئێستای له‌سه‌ر پێكهێنرا، وه‌زاح خه‌نفه‌ر پێی وایه ئه‌وه‌ی روویداوه تیرۆركردنی هۆشیاریی سیاسی ستراتیژیی كۆنه، كه لای خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی هه‌یه و بۆ هه‌ندێك بوونه‌وه‌ر گۆڕدراون، كه به‌دوای درز و بۆشایی و دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كتردا ده‌گه‌ڕێن و ناویشیان ناوه دروستكردنی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و ده‌وڵه‌ته هاوچه‌رخه‌ی له رۆژئاوا دروستكراوه، ته‌نانه‌ت خودی ئه‌وروپاش كه ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخی دروستكردووه، ده‌ستبه‌رداری سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به چه‌مكه كۆنه‌كه‌ی بووه، له‌پێناو چه‌مكێكی نوێ به‌ناوی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها توانی له فه‌زای ئابووری و سیاسی‌دا یه‌كبگرێته‌وه.
خه‌نفه‌ر جه‌ختیكرده‌وه له واقیعی رۆژهه‌ڵاتدا، كورد بووه‌ته قوربانیی ده‌ستی نموونه‌یه‌كی شكستخواردوو، كه ئه‌ویش نموونه‌ی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه، كه كوردی لێ بێبه‌ش كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌موو لایه‌ك له‌م قۆناغه‌دا باجی كیشه‌كانی ده‌ده‌ن، هاوكات "كورد بووه‌ته قوربانی ئه‌م پێكهاته‌یه له سه‌ده‌ی سه‌رگه‌ردانیدا، كه به‌لای نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، بۆ نموونه نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بمان، ده‌توانین به سه‌ده‌ی ئیهانهش ناوی ببه‌ین. من به‌مه ناوی ده‌هێنم. ئه‌م چه‌مكه‌ی سه‌ده‌ی ئیهانهش له بنه‌ڕه‌تدا له ماوه‌ی نێوان سه‌ده‌ی 19 و 20 له چین سه‌ریهه‌ڵداوه. من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌م واقیعه له جیهانی عه‌ره‌بیش هه‌یه، رێگه سروشتییه ستراتیژییه‌كه‌مان تیرۆر كراوه، پارچه پارچه كراوین، بۆیه ئه‌و پارچه‌پارچه‌بوونه‌ی به‌سه‌رماندا جێبه‌جێ كراوه، ئێستا تامی به‌رهه‌مه تاڵه‌كه‌ی ده‌چێژین. كورد قوربانییه، به‌ڵام عه‌ره‌بیش بوونه‌ته قوربانی".
خه‌نفه‌ر ئاماژه به ناهۆشیارییهك ده‌كات سه‌باره‌ت به پرسی نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه و پێی وایه ئه‌وه‌ی هه‌یه قه‌یرانی ناهۆشیارییه و به‌پرسیاره‌كه‌ی حاڵه‌تی گۆڕانێكی ستراتیژی جیۆسیاسییه كه دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان له دونیا روویداوه بیرۆكه‌ی "كۆده‌نگیی" تیرۆركرد. بیرۆكه‌ی "ئوممه‌ت"ـی تیرۆركرد، به‌زۆر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌ی گۆڕی بۆ هه‌ندێك بوونه‌وه‌ر، كه ئه‌و سیسته‌مانه به‌پیرۆز بزانین، كه هێنراونه‌ته نێویان به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراون، كه ئه‌ویش بریتییه له بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به بۆچوونی ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه عه‌ره‌به زۆربه‌ی عه‌ره‌ب هاوسۆز نییه بۆ كاره‌ساتێك كه به‌سه‌ر شارێكی كوردیدا هاتووه و ده‌ڵێت، پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته. واتا ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانیان هاوسۆز نین.
ئه‌و میدیاكاره عه‌ره‌به له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، ئه‌وه‌ی له‌م ناوچه‌یه له ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا روویداوه، ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك قه‌واره له شێوه‌ی حزب یان قه‌واره‌ی سیاسی یاخود حكومه‌ته‌كان پێكهێنراوه، دواتر هه‌وڵ دراوه شه‌رعیه‌ت بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌تانه یانیش ئه‌و قه‌واره سیاسییانه له‌سه‌ر چه‌ند بیرۆكه‌یه‌ك دروست بكرێت، كه ئه‌و بیرۆكانه ئایدۆلۆژیای جیاوازن، زۆرێكیان نه‌ته‌وه‌یی یانیش ئیشتراكی یاخود ئیسلامین، كێشه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ر یه‌كێكیشیان ئه‌وه‌یه باوه‌ڕی به مه‌ركه‌زیه‌تی ده‌سه‌ڵات هه‌یه. دواتر باوه‌ڕی به‌وه‌یه كه هه‌موو شتێك به‌ده‌سته‌وه بگرێت، بۆ نموونه كاتێك كورد له كوردستانی عێراق هه‌وڵی دا فه‌زایه‌كی سیاسی بۆ خۆی دروست بكات، به‌ریه‌ككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند دروست بوو، هه‌وره‌ها ئه‌مه له هه‌ندێك شوێنی دیكه‌ش له‌و ناوچه‌یه روویداوه. نوخبه‌ی سیاسی نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌رییه‌كان دروست بكات، كه بتوانن له رێگه‌یانه‌وه كورد هاوشێوه‌ی گه‌لانی دیكه‌ی ناوچه‌كه بژیت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ركابه‌ری و ململانێ له ئارادا بێت، چونكه بۆ نموونه، ته‌نیا به‌وه‌ی كه بڵێت، سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێت، یان حوكمی زاتیمان ده‌وێت، راسته‌وخۆ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند جا چ له به‌غدا بێت یان عێراق، یاخود سووریا و توركیا، له هه‌ر كوێیه‌ك بێت رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموون قۆرخ بكات.
له‌باره‌ی پێكهێنانی چێژێكی میدیایی هاوبه‌ش بۆ دادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر به كورد و دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له نێوان ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كان، وه‌زاح خه‌نفه‌ر وه‌ك كه‌سێكی به‌ئه‌زموون ده‌ڵێت: "رۆماڵی من بۆ هه‌رێمی كوردستان خاڵی وه‌رچه‌رخانی سه‌ره‌كی بوو. به‌ر له ئه‌و رۆماڵی جه‌نگی ئه‌فغانستانم كردبوو و زۆریش گرنگ بوو، به‌ڵام له كوردستان زیاتر له ویژدان و گیانی ناوچه‌ی مه‌شریق نزیك بوومه‌وه. له كوردستان ئه‌و ئاسۆیانهم بینین كه پێویسته پێی بگه‌ین، له ڕووی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رۆڵه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له ویژدانه یه‌كگرتووه‌كه‌یان، هه‌روه‌ها بۆ پێكهاته سیاسییه‌كانیان و ته‌واوكاری ئابووری، كه ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی بیرۆكه‌ی شه‌رق بووه. كاتێكیش ده‌چمه سه‌ردانی برایانم له كوردستان، پێیان ده‌ڵێم ئێوه‌ی رۆڵه‌ی راسته‌قینه‌ی شهرقییهكانن، ئێوه باوهڕپێكراوترینی گیانی شه‌رقین و هیوادارین له‌گه‌ڵ یه‌ك كار له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و گیانه بۆ هه‌موو لایه‌ك بكه‌ین. له رووی میدیاوه هه‌موومان كه‌مته‌رخه‌مین له تێگه‌یشتن له واقعی خۆمان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌مین له تێگه‌یشتن له كورد به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، كه هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه میدیا له هه‌ندێك حاڵه‌تدا گوناهباره له شێوازه‌كانی رووماڵكردنی رووداوه‌كان.