حەشدی شەعبی بە نهێنی گرووپێکی چەکداری لە شنگال دروست دەکات
K24 – هەولێر:
گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌نهێنی خه‌ڵكی شنگال په‌لكێشی ناو ریزه‌كانیان ده‌كەن، به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی هێزێكی تایبه‌ت له‌و ناوچه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی له قه‌زای شنگال كه نه‌یویست ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووە، چه‌ند گرووپێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی بانگه‌وازێكی نهێنییان له‌ناو خه‌ڵكی شنگال بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی هێزێكی تایبه‌ت بۆ شه‌ڕكردن له سووریا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكرده‌وه، مه‌رجی ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ناو ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵگری پاسپۆرتی عێراقی بن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئێستا پرۆسه‌ی تۆماركردن به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له یه‌كێك له سه‌ربازگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، به‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌م سێ سه‌ركرده‌ی دیاری حه‌شدی شه‌عبی له شنگاله‌وه سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیان كردووه و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر تۆماركردنی ناوی زیاتر له 700 خۆبه‌خش دراوه به مووچه‌ی سێ هه‌زار دۆلاری مانگانه بۆ هه‌ر خۆبه‌خشێك.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی له‌و ناونووسینه‌دا تۆمارده‌كرێن، هێزێكی چه‌كداری پێكده‌هێنن و له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا له ناوچه‌كانی رۆژئاوای شنگال جێگیر ده‌كرێن.
هەفتەی رابردوو، عه‌لی مه‌تیوتی پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سه‌دان خێزان داواكاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان له شنگال پێشكه‌شكردووه و دوای ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق و ته‌واوبوونی رێككاره ئه‌منییه‌كان، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی كۆنتڕۆڵی شنگالیان كردووه رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه كراوه.
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتێكدا لە سەرتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ له‌سه‌ر دۆخی شنگال و هۆكاره‌كانی به‌رده‌م نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شاره‌كه خستووه‌ته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، جگه له‌نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه جۆراوجۆره‌كان، هاوكات له شنگال 12 گرووپی جیاوازی چه‌كدار كۆنترۆڵی شاره‌كه‌یان كردووه، كه جگه له به‌كارهێنانی قوتابخانه‌كان بۆ كاری سه‌ربازی، هاوكات منداڵانیش بۆ كاری چه‌كداری به‌كارده‌هێنن.