بەشێکی کێشەکانی ئێستای عێراق بۆ نەبوونی ئەنجوومەنی فیدڕاڵی دەگەڕێتەوە
K24 – هەولێر:
بەشێکی کێشەکانی ئێستای عێراق بۆ نەبوونی ئەنجوومەنی فیدڕاڵی دەگەڕێتەوە، لە کاتێکدا لە دوای پەسندکردنی دەستوورى عێراق دەبوایە ئەم ئەنجوومەنە پێکهێندرابوایە، کاری ئەم ئەنجوومەنە چەسپاندنی فیدڕاڵیەتی تەواو و پاراستنی مافی پێکهاتەکانە بۆ هەموو ئەو پرسە هەستیارانەی پەیوەندییان بە هەرێم و پارێزگاکانی عێراقەوە هەیە.
هەندرێن لەزگین پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی له مادده‌ی 65ـی ده‌ستوور به شێوه‌یه‌كی كورت باسی لێوه كراوه، كه ئامانج لێی رێگریكردنه له پێكهاته‌ی زۆرینه له عێراق.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یاسین مەحموود پسپۆڕی دەستووری به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌داخه‌وه له عێراق مادده‌ی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی وه‌ك مادده‌كانی دیكه جێبه‌جێ نه‌كراوه، كه ده‌بووه هۆی رێگریكردن له‌و پڕۆژانه‌ی به زۆرینه له په‌رله‌مان ده‌رده‌چن.
گوتیشی: "بوونی ئەنجوومەنی فیدڕاڵی لە عێراق رێگر دەبوو لە درووستبوونی زۆرێک لەو کێشانەی کە ئێستا درووستبوون، بەتایبەت لە پرسە هەستیارەکانی وەک بوودجە و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت کە ئێستا نادەستوورییانە پشکی هەرێمی کوردستان بە قەرز لەلایەن بەغداوە دەنێردرێت".