به‌رپرسێكی په‌كه‌كه له شنگال كوژرا
K24 - هەولێر:
هه‌واڵگری تورکیا ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 6ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) بڵاویكرده‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كی تایبه‌تدا ئیلیاس برۆ عه‌لی به‌رپرسی تیمی نیشانه شكێنی په‌كه‌كه له شنگال كوژرا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە لێدانی پێگەی تیرۆریستان لە عێراق یاخوود سووریا بەردەوام دەبین.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌وه، سەرۆکایەتیی كۆماری تورکیا رایگه‌یاند، بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە باکووری عێراق و باکووری سووریا.
سەرۆکایەتیی تورکیا له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سازش لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەمان ناکەین.
له ئێستادا وەزیری بەرگری عێراق لە ئەنقەرەیە و وەزارەتی بەرگری تورکیاش هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنی وشکانی دەکات، چاودێرێکیش دەڵێت: پەکەکە پاساو دەداتە تورکیا هێرش بکاتە سەر ناوچەکانی کوردستان.
رۆژی (چوارشه‌ممه 4ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) سابت عه‌باسی وه‌زیری به‌رگری عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی و به داوه‌تی یه‌شار گوله‌ری وه‌زیری به‌رگری توركیا گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و وەزارەتی بەرگری تورکیا له‌مباره‌یه‌وه رایگەیاندبوو: ئۆپەراسیۆنی وشکانی لە عێراق مافێکی رەوایە.