وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان بانگهێشتی هونه‌رمه‌ندی كورد "زارا ماگۆیان"ی كرد بۆ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان
K24 - هەولێر:
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی كرد، له هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد و رووسیا "زارا ماگۆیان"، هاوکات بانگێشتی هونەرمەندەکەی کرد بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە (17ـی تشرینی یەکەمی 2023) حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری، پێشوازیان كرد، له هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد و رووسیا "زارا ماگۆیان".
هاوکات لە دیداره‌كه‌دا، ئه‌و هونه‌رمه‌نده كورده، گوتی: "له ناو بنه‌ماڵه‌كه‌ماندا پارێزگاری له كولتوور و زمانی كوردی كراوه و خێزانه‌كه‌مان هه‌ر به زمانی كوردی ده‌دوێن".
باسی لەوەشکرد، پێنج ساڵه به وردی كار له‌سه‌ر میوزیكی كوردی ده‌كات، هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردنی كایه‌ی میوزیك و هونه‌ری كوردی و ناساندنی به گه‌لانی جیهان.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکرد، هونه‌ری كوردی، زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و هونه‌رمه‌ندان ده‌توانن له رێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌یانه‌وه په‌یامی گه‌له‌كه‌یان بگه‌یه‌نن.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی پێ‌زانین بۆ هه‌وڵه‌كانی زارا ماگۆیان و سوپاسکردنی بنەماڵەکەیدا، لەبەرامبەر رەخساندنی زەمینەو ژینگەیەکی لەبار بۆ پەروەردەکردنی ئەو خاتوونە هونەرمەندە، هاوكات بانگهێشتی كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره‌كانی شنگال و په‌رستگه‌ی لالش بكات و له هه‌رێمی كوردستان كۆنسێرتی گۆرانی و میوزیك ساز بكات.
زارا ماكۆیان، هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری كوردی رووسیایه، له شاری لینینگراد له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد له‌دایكبووه، زارا ماگۆیان له 2016دا، له لایه‌ن رێكخراوی یونسكۆوه وه‌ك باڵیۆزی ئاشتیی جیهانی ناسێندراوه. له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له پاڵ كاره هونه‌رییه‌كانی، زارا ماگۆیان به‌شداری چالاكییه مرۆییه‌كانی كردووه، له دیارترینیان كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بووه بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له رێگه‌ی بێلاڕووسه‌وه هه‌وڵیاندا بگه‌نه ئه‌وروپا.
.jpeg)
