محه‌ممه‌د شوكری: له كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنان درا

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه به‌وه ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵ ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان بڕیار درا به دروستكردنی نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پڕۆژه‌كان له هه‌رێمی كوردستان نه‌هێڵدرێن، كه گرنگترینیشیان بریتییه له رۆتین، ده‌شڵێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری ئه‌نجامدانی چه‌ندین پڕۆژه‌ی هه‌مه‌جۆر درا.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژێكی زۆر تایبه‌ت بوو له بواری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرنگ له‌ناو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دراوه، به‌شێوه‌یه‌ك یه‌كێكیان تایبه‌ته به دروستكردنی نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لیژنه‌یه‌كی باڵای راسپارد، بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌و نه‌خه‌شه‌یه‌دایه، چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری زیاتر بۆ وه‌به‌رهێنان بكرێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و نه‌خشه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه رۆتینی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنان نه‌مێنێت و هه‌رێمی كوردستان ببێته خاوه‌نی سیسته‌می تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنانی خۆی. روونیشیكرده‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی چه‌ندین پڕۆژه‌ی هه‌مه‌جۆر و فره‌جۆر درا.
محه‌ممه‌د شوكری هاوكات باسی له‌وه كرد، به‌شێكی پڕۆژه‌كان بریتین له پڕۆژه‌ی بارزگانی، ئابووری، ته‌ندروستی و بانكی و چه‌ندین بواری دیكه‌ش. گوتیشی، ئاسته‌نگی سه‌ره‌كی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بریتییه له رۆتین و زه‌وی و فره‌یی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێناندان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بڕیاری دا به دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و ئاسته‌نگانه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر گوتی، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا 303 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانیان به كۆمپانیاكان داوه، به‌مه‌ش تێكڕای پڕۆژه‌كانی ساڵانه له كابینه‌ی نۆیه‌مه‌دا 75 پڕۆژه بووه، كه ئه‌مه‌ش به‌راورد به رابردوو، زۆر زیاتره، چونكه تێكڕای پڕۆژه‌ی ساڵانه له نێوان 2006 – 2019 بریتی بووه له 56 پڕۆژه. جه‌ختیشیكرده‌وه به نه‌هێشتنی رۆتینه‌كان ئاستی پڕۆژه‌كان له ساڵانی داهاتوودا زیاتر ده‌بێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه وه‌به‌رهێنه‌ران له دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پێشنیازی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌یان له هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌شێوه‌یه‌ك كه كۆمپانیای دیكه پشكدار بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكوه‌زیران پێشوازی له پێشنیازه‌كه‌یان كرد.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنان و پێشخستن و ڕاکێشانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و نەهێشتنی بەربەست و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەین تاکوو هەموو بەربەستە یاسایی و بیرۆکراسییەکان لە بەردەم پرۆسەی وەبەرهێنان هەڵگرین. لەم ڕووەوە کاری زۆر کراون، بەڵام کاری زۆرتریش دەکەین بۆ ئەوەی ئاسانکاریی زیاتر بۆ وەبەرهێنەران بکرێت.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە وەبەرهێنان، پێویستی بە سیستەمێکی بانکی کارا و باوەڕپێکراو هەیە، بۆیە دەستمان بە ئەنجامدانی پرۆسەیەکی چاکسازی لە بواری سیسته‌می بانکی و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان کردووە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لە بازاڕێکی پشتبەستوو بە پارەی کاش، بەرەو بازاڕێکی خاوەن سیستەمێکی بانکیی باوەڕپێکراو بگۆڕدرێت و سەرەنجام ئابووری هەرێم زیاتر ببووژێتەوە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا و دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، چەندین بڕیار لە بارەی نەهێشتنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دران.