جه‌مال عه‌بدوڵڵا: به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته ده‌ستگیركرام

K24 – هەولێر:
جه‌مال عه‌بدوڵڵا نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له شاری سلێمانی ده‌ستگیر كرا، دوای ئازادكردنی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بۆ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی ده‌گه‌ڕێته‌وه له ساڵی 2011ـدا، به‌ڵام به‌هۆی سكاڵای هێرشبه‌رێك بۆ سه‌ری له سلێمانی له ساڵی 2013ـدا داگا به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته ده‌ستگیری كردووه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) جه‌مال عه‌بدوڵڵا، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن یه‌كێك له دادگاكانی سلێمانی و به‌بێ ئاگاداكردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ماوه‌ی 31 ساڵه كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌كات و له كۆی ئه‌و ساڵانه‌دا چه‌ندین دۆسیه‌ی یاسایی له دژ تۆمار كراوه، له ماوه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌دا 24 دۆسیه‌ی یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، كه هه‌مووی به قازانجی ئه‌و كۆتاییان پێكهاتووه، به‌ڵام سێ كه‌یس ماون، كه ئه‌وه‌ی ئه‌و جاره له سلێمانی له‌سه‌ری گیراوه، یه‌كێكه له‌و سێ دۆسیه‌یه.
ناوبراو روونیكرده‌وه، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و سێ كه‌یسه به ته‌نیا و به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ك چووه‌ته سلێمانی و چووه‌ته دادگا و دوای ده‌رچوونی له داگا كه‌سێك پێی گوتووه، كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركردووه. گوتیشی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه له دادگایه‌كی ته‌نیشت ئه‌و دادگایه بووه، كه ئه‌و رۆژه واده‌ی چاوپێكه‌وتنیان هه‌بووه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه پرسیاری كردووه، له دادگایه‌ك چاوپێكه‌وتنی هه‌بوو، بۆ چی له دادگایه‌كی دیكه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رده‌كرێت؟ گوتیشی، ئه‌و كه‌یسه‌ی كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی پێ ده‌ركراوه، هی ساڵی 2013ـیه. گوتی، ئه‌و كات چووه‌ته دادگا و داوه‌ری ئه‌و كات پێی گوتووه، تاوه‌كوو ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی نوێی بۆ نه‌نێردرێت، سه‌ردانی دادگا ناكاته‌وه، به‌ڵام ئێستا به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی نوێ و له‌پڕ له‌ناو دادگا ده‌ستگیر كراوه‌ته‌وه. روونیشیكرده‌وه، كه ئاگاداركردنه‌وه "تبلیغ" له رووی یاساییه‌وه به‌ڵگه‌یه و كۆمه‌ڵێك مه‌رجی له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی سكاڵالێكراوی پێ بانگهێشت بكرێت بۆ دادگا.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، له‌و دادگایه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه، نه به كاغه‌ز نه به ته‌له‌فۆن ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به ره‌مه‌كی ده‌ستگیر كراوه دوای ده‌ستگیركردن و مانه‌وه‌یشی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، به كه‌فاله‌تێكی نوێ و به بڕی 300 هه‌زار دینار و به بڕیاری دادگا ئازاد كراوه.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی به لایه‌وه مایه‌ی سه‌رسوڕمان بووه، دوای ئه‌وه‌ی له داگا هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، له‌پڕ ئه‌و 300 هه‌زار دیناره‌ی وه‌ك كه‌فاله‌ت پێی ئازاد كراوه، بۆی كراوه‌ته سێ ملیۆن دینار!
جه‌مال عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌یشی به لاوه جێی سه‌رسوڕمان و پرسیار بووه، له‌تیف نێروه‌یی، سه‌رۆكی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی كردووه، كه ئه‌وی لێ ده‌ستگیركرابوو و پرسیاری لێ كردووه، كه ئایا دژه‌تیرۆر ده‌ستگیری كردووه یاخود نا؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا پێی گوتووه، كه دژه‌تیرۆر ده‌ستگیری نه‌كردووه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر كه‌یسێك ده‌ستگیر كراوه، كه كاری به رۆژنامه‌نووسییه‌وه هه‌بووه، كه ساڵی 2011 چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی كردووه و تێیدا باسی كۆمه‌ڵێك كه‌سی كردووه سه‌باره‌ت به ململانێكانی سلێمانی.
گوتیشی له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كانی بۆ له‌تیف نێروه‌یی پێی گوتووه، دوای دوو ساڵ و له ساڵی 2013ـدا سه‌ردانی سلێمانی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به چه‌قۆ هه‌وڵی لێدان و كوشتنی دراوه، به‌ڵام هاوڕێیه‌كی خۆی ئه‌و كه‌سه هێرشبه‌ره‌ی لێ دوورخستووه‌ته‌وه و كه‌سه هێرشبه‌ره‌كه به‌هۆی پاڵنانه‌وه كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی و گوێچكه‌ی كه‌مێك بریندار بووبوو و دواتر كه‌سه هێرشبه‌ره‌كه سكاڵای له دژ تۆمار كردووه، ئێستاش به‌هۆی ئه‌و سكاڵایه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا جه‌ختیشیكرده‌وه، ده‌ستگیركردنه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌ندی به ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه هه‌بووه، كه ئه‌وه‌یه له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2011ـدا ناوی كۆمه‌ڵێك كه‌سی له سلێمانی هێناوه، نه‌ك به‌هۆی سكاڵای ئه‌و كه‌سه‌وه بووبێت كه هه‌وڵی لێدان و كوشتنی دابوو له ساڵی 2013ـدا.
ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ره‌خنه‌ی له سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان گرت و سه‌رنجی خۆی سه‌باره‌ت به راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و و گومانیشی هه‌بوو سه‌نته‌ره‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی سه‌نته‌ره‌كه‌وه خاوه‌نداریه‌تی بكرێت.
رۆژی (دووشه‌ممه 23ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، دوای ئەوەی نووسەر و رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵا، سەردانی دادگای سلێمانی كردبوو لەسەر بنەمای ئاگادارکردنەوەی لەسەر بوونی سکاڵایەک، بەڵام لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکرێت بەبیانووی بوونی فەرمانێکی دەستگیرکردن (امر قبض)ـی پێشتر.
پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو فەرمانەی بۆ دەستگیرکردنی نووسەر و رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵا دەرکرابوو، هیچ پەیوەندی بەو سکاڵا و ئاگادارکردنەوەیەوە نەبووه کە ئەو رۆژنامەنووسە بەهۆیەوە ئه‌و رۆژه سەردانی دادگای کردووە.
نووسەر و رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵا دوای دەستگیرکردنی، لە گرتووخانەی را‌گرتن و گواستنەوەی سلێمانی دەستبەسەر كرابوو.
نووسەر و رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵڵا، لە کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا گوتەبێژی فەرمی حکومەت بووە و لە چەندین دەزگای میدیایی نووسین و بابەتی بڵاوکردووەتەوە و خاوەنی چەند کتێبێکە، هەروەها لە کاری رۆژنامەنووسیشدا سەرنووسەری گۆڤار بووە.