برسییه‌تی و بۆردومان یاوه‌ریان بوو.. چیرۆكی ئاواره‌بوونی غه‌ززه‌ییه‌كان به‌ره‌و باشوور
K24 – هەولێر:
یوسف مه‌هنا هاووڵاتییه‌كی غه‌ززه‌ییه و له بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل رزگاری بووه و ئاواره‌ی باشووری غه‌ززه بوو.
یوسف به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل برینداربووم، ماڵه‌كه‌م وێران بوو، دواجار به‌ناچاری له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م ئاواره‌ی باشووری غه‌ززه بووین.
یوسف ده‌ڵێت: "هاوژینه‌كه‌م نه‌خۆشه، به‌هۆی بۆردومانی خانووی دراوسێكه‌مان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، خۆم و كچه‌كه‌م برینداربووین".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ماوه‌ی 25 رۆژ بێ نان و ئاو له كه‌مپێكدا گیرمان خوارد".
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی بینیمان مردنی سوور بوو، هه‌موو چركه‌یه‌ك له‌ژێر بۆردوماندابووین، ترسمان هه‌بوو خانووه‌كه‌مان به‌هۆی بۆردومانی چڕی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان، به‌سه‌رماندا بڕوخێت، بۆیه بوارێك ره‌خسا و بڕیارماندا به‌ره‌و باشوور بڕۆین.
ئه‌و هاووڵاتییه غه‌ززه‌ییه زیاتر گوتی: "سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌م و هه‌ر شه‌ش منداڵم به‌ره‌و كه‌مپی جه‌بالیا كۆچمان كرد و ئاواره بووین، دواتر ئه‌وێشمان جێهێشت و به‌و هیوایه‌ی بگه‌ین به شاری ره‌فه‌حی هاوسنوور له‌گه‌ڵ میسر، گه‌شته‌كه‌مان دوای بڕینی 25 كیلۆمه‌تر به هه‌شت كاتژمێر، گه‌یشتین به شاری خان یونس".
یوسف گوتیشی: "ناچار بووم پاره بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی له رێگا ئۆتۆمبێل و قافڵهكانی پیاده به‌كاربهێنم، تاكو گه‌شته‌كه‌م ته‌واو بكه‌م، كێشه له‌وه‌دابوو، كه به‌هۆی كه‌می سووته‌مه‌نی رێگاكه‌مان به پچڕپچڕی ده‌بڕی، له‌هه‌ندێ شوێن، هاوژینه‌كه‌م له رێگه‌ی كورسیی جوڵاوه‌وه به‌شێك له رێگاكه‌ی بڕی".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تاكو ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو هاووڵاتی غه‌ززه‌یی ئاواره‌ی باشوور بوونه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دایكی یه‌عقوب ته‌مه‌ن 42 ساڵ، كه دانیشتووی غه‌ززه‌یه، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، منداڵه‌كانم هه‌موویان نه‌خۆشن، ده‌سه‌ڵاتم نییه خواردنیان بۆ په‌یدا بكه‌م، له ئێستادا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانم غه‌ززه‌مان به‌ره‌و خان یونس جێهێشت.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ده‌ستكه‌وتنی نان له باشووری غه‌ززه كارێكی ئه‌سته‌مه، چونكه تاكه (ئاش) كه له‌و ناوچه بوونی هه‌یه، له ئێستادا به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با و سووته‌مه‌نی كارناكات".
بەرەبەیانی رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەر حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل، بەگوێرەی داتا‌کان ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیل گەیشتووەتە زیاتر لە هەزار و 400 کەس، هەروەها زیاتر لە پێنج هەزار و 400 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 11 هەزار کەس و برینداربوونی زیاتر لە 27 هەزار کەسی دیکە.