زیدان پلانی داناوه وه‌رزی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه راهێنه‌رایه‌تی
ڕاپۆرتێکی رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له نێو سۆشیاڵ میدیا ته‌قییه‌وه، كه تێیدا زینه‌دین زیدان ئامانجی ئه‌وه‌یه له وه‌رزی 2024 ـ 2025 ده‌ست به‌كاری راهێنه‌رایه‌تی بكاته‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید ڕهتـناكاتهوه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه كه ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ره‌نگه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید بكاته‌وه كه پێشتر 3 نازناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگی وه‌كو راهێنه‌ر بر
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا نووسیویه‌تی: زیدان زۆر به تامه‌زرۆییه‌وه ده‌یه‌وێت بۆ پۆستی راهێنه‌رایه‌تی بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ده‌بێته سێیه‌مین ساڵ له كاری راهێنه‌رایه‌تی داده‌بڕێت، پێشتر ته‌واوی ئه‌زموونی له كاری راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بووه و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
زه‌ینه‌دین زیدان له ساڵی 2022 زۆر نزیك بوو په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان بكات، دوای ئه‌وه‌ی ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ له پۆسته‌كه‌ی دوورخرابووه‌وه، جگه له‌وه‌ش داهاتووی زیزۆیان به هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به‌ستبووه‌وه، به‌ڵام دیدیه دیشامپ به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بڕیاری دا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌شێره‌كان درێژ بكاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زیدان ئاواته‌خوازه رۆژێكدا بێت ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئێستادا چه‌ندان یانه ده‌رگایان له‌به‌رده‌م زیدان كردووه‌ته‌وه، بیرۆكه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مارسێی فه‌ره‌نساش زیزۆی سه‌رقاڵ كردووه.
موندۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه لە ئێستادا زیدان هەموو ئەو بژاردانەی ڕەتکردۆتەوە، بەڵام ئەم هەڵوێستە کاتییە، بەو پێیەی بڕیاریداوە له وه‌رزی داهاتوو دووباره بگه‌ڕێته‌وه كاری راهێنه‌رایه‌تی و سه‌رپه‌رشتی یه‌كێك له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا بكات.
زه‌ینه‌دین زیدان ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌سه‌ر بردووه و یه‌كێكه له بژارده‌كانی به‌رده‌م زیزۆ، به‌ڵام هه‌موو شتێك په‌یوه‌سته به بڕیاری ئانچیلۆتی كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت.