رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ: زیاتر لە 11 هەزار هەلی کارمان بۆ خەڵکی عێراق رەخساندووە

کۆچ
کۆچ

K24 – هەولێر :

ریكخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ئاماژە بەوە دەکات، زیاتر لە 11  هەزار دەرفەتی کاریان لە عێراق دروستکردووە، لە رێگەی سندوقێکەشەوە هاوکاری دارایی پێشکەشی دوو هەزار و 424 کار و پرۆژەی بچووک و مامناوەند کردووە.

رێکخراوی نێودەولەتی کۆچ لە راگەیاندراوێکدا  ئاشکرای کردووە، لەگەڵ دانانی سندوقی گەشەپێدانی پرۆژەکان لە ساڵی 2018، هاوکاریی داراییان پێشکەشی دوو هەزار و 424 پرۆژەی بچووک و مامناوەند کردووە لە سەرانسەری عێراقدا، لەگەڵ ئەوەشدا، 11 هەزار و 217 هەلیکاریان رەخساندووە، سەرباری باشکردنی دۆخی ژیانی 12 هەزار و 980  کەسی دیکە لە ئاوارە گەڕاوەکان.

رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ئاماژە بەوە دەکات، سندوقی گەشەپێدانی پرۆژەکان، پرۆگرامێکی تازەیە بۆ پشتیوانیکردنی پرۆژەکان و رەخساندنی هەلیکار لە رێگەی بووژاندنەوەی کەرتی تایبەت و گەشەپێدانی ئابووری.