نرخی کارەبای موەلیدەکان دیاریکرا

نرخی کارەبای موەلیدە
نرخی کارەبای موەلیدە

K24 - هەولێر

نرخی کارەبای موەلیدەکان بۆ مانگی 1ـی ئەمساڵ دیاریکرا، بەهۆی پێدانی کاتەکانی کارەبا لە شارێک بۆ شارێکی دیکە و لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە نرخی پارەکەش جیاوازی هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی شوباتی2024، قارەمان مەولود، سەرۆکی ئەنجومەنەی موەلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر، بە کوردستان24ـی راگەیاند، بۆ ئەم مانگە (388) کاتژمێر کارەبا دراوە بە هاووڵاتییان نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە 15هەزار و 500دینارە، زۆر ترین نرخ 17هەزار و 750 دینارە، کەمترین نرخیش 11هەزار و 750 دینار دیاری کراوە.

بە گوتەی قارەمان مەولود: "نرخی یەک ئەمپێر کارەبای 24ـی کاتژمێری لە شاری هەولێر 21 هەزار و 500 دینار دیاری کراوە، هەروەها نرخی "545"دینارە بۆ یەک لیتر گازوایل دیاری کراوە".

لە سلێمانی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 42 دینار راگەیاند، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 13.500 بۆ 14.500 دیناره‌، بەوپێیەى موەلیدەکان لە نێوان 320 بۆ 345 کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

هەروەها هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە 7ـى بەیانى بۆ 1ـى شەوە، نرخى ئەمپێریان 18.000 بۆ 19.000 دینارە. ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان 21.000 بۆ 23.000 دینارە.

لای خۆیەوە هەکار هروری ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتیاری موەلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای دهۆک بە کوردستان24ـی راگەیاند، کارەبای موەلیدە لە دهۆک (24) کاتژمێرییە 500کاتژمێر کارەبا دراوەتە هاووڵاتییان، بۆیە نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە لە شاری دهۆک 19هەزار و 750دینار دیاری کراوە.

Fly Erbil Advertisment