پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
K24 - هەولێر
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، کە لە سەرچاوەیەکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەستیکەوتووە، بڕیار وایە سبەی یەکشەممە لە سلێمانی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە.
سەرچاوەکە گوتیشی: کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11 لە دەباشان بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی سەرچاوەکە شاندی پارتی پێکدێت لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی، کە فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات.
لە بەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکایەتی شاندی یەکێتی دەکات و هەریەک لە ئاسۆ مامەند و دەرباز کۆسرەت رەسول و قوباد تاڵەبانی ئەندامی شاندەکەن.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە پەیوەندی سیاسی نێوان هەردوولا، دۆخی ناوخۆیی و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک نەینەوا.
