نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى بولگاريا كۆبووه‌وه

K24 – هەولێر
نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليا له‌گه‌ڵ رومێن رادێڤ سه‌ركۆمارى بولگاريا كۆبووه‌وه.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/3/2، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دووه‌م رۆژى به‌شداريكردنى له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليا، له‌گه‌ڵ رومێن رادێڤ سه‌رۆکكۆمارى بولگاريا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له "بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى بولگاريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه له بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى، كولتوورى، وه‌رزشى، گه‌شتيارى و كشتوكاڵيدا، هه‌روه‌ها باس له ده‌رفه‌تى هاركاريى زياترى دوولايه‌نه‌ى بوارى خوێندنى زانكۆيى و خوێندنى باڵا و گه‌شتى راسته‌وخۆى ئاسمانيى نێوان بولگاريا و عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، كرا."
لای خۆیەوە نێچيرڤان بارزانى، دووپاتى كرده‌وه كه "هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دۆست له ئه‌ورووپا. له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه‌ى به خواستى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بولگاريا وه‌ك وڵاتێكى دۆست و ئه‌ندامى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا، بۆيه داواى كرد بولگاريا ئاستى نوێنه‌رايه‌تيى خۆى له هه‌رێمى كوردستان به‌رز بكاته‌وه".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی هه‌ينى 2024/3/1 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌شداریکردن له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليادا سه‌ردانى توركيای کرد.

