رزگار عوبێد: دەبێت پەكەكە مەیدانی شەڕ بگوازێتەوە توركیا
K24 – هەولێر:
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری شیلادزێیان بۆردومان کرد و دوو هاووڵاتیی شەهید بوون، بەڕێوەبەری شارەدێی شیلادزێ رایدەگەیەنێت، بەھۆی شەڕی پەكەكە و توركیا لە 92 گوندی شیلادزێ تەنیا 7 گوند ئاوەدانن.
رزگار عوبێد، بەڕێوەبەری شارەدێی شیلادزێ، بە کوردستان24ـی راگەیاند، پێویستە پەكەكە مەیدانی شەڕ بگوازێتەوە توركیا، نەك بێتە نێو گوندنیشینان و سنوورەكانی ھەرێمی كوردستان.
بەڕێوەبەری شارەدێی شیلادزێ، دەڵێت: بەھۆی شەڕی پەكەكە و سوپای توركیا لە 92 گوندی شیلادزێ تەنیا 7 گوند ئاوەدانن.
رزگار عوبێد، گوتیشی: بەھۆی ئاڵۆزییەكان حكومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت خزمەتگوزاری بگەیەنێتە ئەو گوندانە، چونکە بەردەوام لەو گوندانە پێکدادان هەیە.
ئهمڕۆ ههینی (8ـی ئاداری 2024)، فڕۆكه جهنگییەکانی توركیا سنووری شێلادزێیان بۆردومانكرد و له ئهنجامدا دوو هاووڵاتی شههیدبوون، یەکێکیش برینداربوو.
ناوی شەهیدەکان، سهعید موبارهك له دایكبووی ساڵی 1986 و ههروهها ئاراز فهرهج له دایكبووی 1995ـه، دانیشتووی گوندی بەرێسکێی سهر بە شارەدێی شێلادزێ بوون.
ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان دەردەكەون، بەهۆی ئەو شەڕەوە نزیکەی 800 گوند و چەندین ناوچەی گەشتیاری لە سنووری هەرێمی کوردستان خاپوور و چۆڵکراون کە زۆرینەیان دەکەونە سنووری پارێزگای دهۆک، ئەوەش زیانێکی زۆری بە کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان گەیاندووە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ناوهڕاستی مانگی ئابی 2023، 274 گوند لە سنووری پارێزگای دھۆك بەھۆی شەڕەكەوە چۆڵكراون كە 250ـیان دەكەونە سنووری قەزای ئامێدی و 24 گوندیش دەكەونە سنووری قەزای ئاكرێ. ھەروەھا 47 گوند لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەھۆی پێكدادانەكانەوە چۆڵكراون.