یونیسێف: ساڵی 2023 پتر له دوو ملیار كه‌س له جیهاندا له ئاوی خواردنه‌وه بێبه‌ش بوون
K24 – هەولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ساڵی 1993، رێكه‌وتی 22ـی ئاداری هه‌موو ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیهانیی ئاو دیاری كرد. رێكخراوی یونیسێف به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات ساڵی 2023 پتر له دوو ملیار كه‌س له جیهاندا له ئاوی خواردنه‌وه بێبه‌ش بوونه؛ ده‌شڵێت، له ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوودا رێژه‌ی 70%ـی مردن، رووداو و نه‌خۆشییه سروشتییه‌كان به‌هۆی به‌كارهێنانی ئاوی پیس و نه‌شیاوه‌وه بووه.
ئاو دەتوانێت ئارامی و سه‌قامگیری بهێنێتە ئاراوە یان ناکۆکی دروست بکات، کاتێک ئاو کەم یان پیس ده‌بێت، یاخود کاتێک خەڵک هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ده‌ن، ئاستی گرژییەکان بەرز دەبنەوە. مرۆڤ به گشتی و وڵاتان به تایبه‌تی لە رێگەی هاوکاریی ئاوەوە دەتوانن هاوسەنگیی لە نێوان پێداویستییەکان دروست بكه‌ن و یارمەتی سەقامگیریی جیهان بدەن.
خۆشگوزەرانی، ئارامی و سه‌قامگیریی له زۆبه‌ی كاته‌كاندا په‌یوه‌سته بە ئاوەوە. لە کاتێکدا وڵاتان لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا و کۆچی بە کۆمەڵ و ناسه‌قامگیریی سیاسی‌دا دەجەنگن، دەبێت پرسی ئاو و هاوكاریی ئاو بكه‌نه له‌پێشینه‌ی كار و پلانه‌كانیان.
ئاو وه‌كو كانزا و سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی سروشتی دەتوانێت یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و وڵاتان بدات بۆ ئه‌وه‌ی لە قەیرانەکان ده‌ربازیان بێت هاوسەنگیی نێوان کۆمەڵگاکان و وڵاتان بەهێز بکەن نه‌خاسمه به رێزگرتن له دابه‌شكردنی ئاو به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و له‌ژێر راسپارده و مادده و بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا.
بەپێی ئامارەکانی رێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دوو ملیار و 200 ملیۆن كه‌س له ساڵی 2023ـدا له ئاوی خواردنه‌وه بێبه‌ش بوونه، هاوكات سێ ملیار و 500 ملیۆن كه‌سی دیكه‌یش ده‌ستیان به ئاوی پاكوخاوێن و ته‌ندروست نه‌گه‌یشتووه، ته‌نیا له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا 419 ملیۆن کەس لە شوێنی کراوەدا پیسایی دەکەن.
رێكخراوه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه، نزیکەی دوو ملیار کەس لە جیهاندا تا ئێستا له خزمەتگوزاری ئاوی خواردنەوەی پاکژ بێبه‌شن، كه 771 ملیۆن كه‌س له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا تەنانەت دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ئاوی خواردنەوە ناگات، لە کاتێکدا نزیکەی نیوەی دانیشتووانی جیهان لانی کەم بەشێکی ساڵ بە دەست کەمی ئاوه‌وه گرفتارن.
یونیسێف ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، باشترکردنی ئاو و پاک‌وخاوێنی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ رێگریی لە مردنی نزیکەی 400 هەزار كه‌س له ساڵێكدا بەهۆی نەخۆشییەکانی سکچوون لای منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵدا.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، مردن له ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوو به‌هۆی كاره‌ساته سروشتییه‌كان زۆربه‌یان و به رێژه‌ی 70% به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌وه بوو كه له ئاوه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه.