محه‌ممه‌د عه‌لی: ئه‌و لافاوه‌ی پارێزگای دهۆكی گرته‌وه دیارده‌یه‌كی ناسروشتی بوو
K24 – هەولێر:
شاره‌زایه‌كی كه‌شوهه‌وا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و لافاوه‌ی پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ری گرته‌وه، دیارده‌یه‌كی ناسروشتی بوو؛ ده‌شڵێت: كاتێك هه‌وری ماماتۆس له‌گه‌ڵ هه‌وری كهمیڵۆنبۆس به یه‌كدی ده‌گه‌ن، ئه‌و جۆره زریانه دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی ئاداری 2024) محه‌ممه‌د عه‌لی، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و لافاوه‌ی پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ری گرته‌وه، دیارده‌یه‌كی ناسروشتی بوو و ده‌چێته ناو چوارچێوه‌ی زریان.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌وه جۆره زریانه له ئه‌نجامی هه‌وری ماماتۆسهوه دروست ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك پله‌ی هه‌وره‌كه یه‌كجار سارده و كاریگه‌ری مه‌ترسیدار به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
محه‌ممه‌د عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جۆره هه‌ورێكی دیكه هه‌یه پێی ده‌گوترێت كهمیڵۆنبۆس، كاتێك هه‌وری ماماتۆس له زۆنێكی ئاسمان له‌گه‌ڵ كهمیڵۆنبۆس به یه‌كدی ده‌گه‌ن، ئه‌و جۆره زریانه دروست ده‌كه‌ن.
بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە، (19ـی ئاداری 2024)، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک و زاخۆ بوو. بەهۆی بارانەکەوە، لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو دروستبوو، ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە رێگاکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخران.
رۆژی پێنجشەممە (21ـی ئاداری 2024) مەنسور بارزانی، فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان، و نوێنەری سەرۆک بارزانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرچی پێویست بێت بۆ خەڵکی خۆمان دەیکەین و هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکەین.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی ئاداری 2024) مەنسور بارزانی، فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان، و نوێنەری سەرۆک بارزانی، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له دهۆك ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه به‌هۆی لافاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
مەنسور بارزانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌ته‌كانیان له دهۆك و زاخۆ بریتییه له پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوانه‌ی له ئه‌نجامی دروستبوونی لافاوه‌وه دروست بوونه. گوتیشی: ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن و له پاشماوه‌كانی لافاو پاكیان ده‌كه‌نه‌وه.
مەنسور بارزانی دڵنیایی به هاووڵاتییان زیانمه‌ند دا كه قه‌ره‌بوویان ده‌كه‌نه‌وه. جه‌ختیشی كرده‌وه به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان هه‌موو ئەو هاووڵاتییانەی كه زیانیان به‌ركه‌وتووه، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان و نوێنەری سەرۆک بارزانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا په‌روه‌رده‌ی ئه‌وان بریتییه له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان. ئاماژه‌ی به‌وه وته‌یه‌كی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرد كه ئه‌وان خزمه‌تكاری خه‌ڵكن نه‌ك ئاغا و كوێخا. گوتیشی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاك كردنه‌وه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ماڵ و شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.
دووپاتیشی كرده‌وه، سه‌رۆك بارزانی رایسپاردوون خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن له زاخۆ تاكو خانه‌قین و له هه‌ر شوێنێك پێویست بكات، ده‌بێت خزمه‌ت بكه‌ن.
فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: به‌رپرسیاریه‌تیی یانی خزمه‌ت كردن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 500 پێشمه‌رگه له فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان و فیرقه‌ی رۆژ، 50 پێشمه‌رگه‌ی ژینگه و 200 پێشمه‌رگه‌ی پاسه‌وانی سنوور به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ی دهۆك و زاخۆ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان ده‌كه‌ن و تا به ته‌واوه‌تی شار خاوێن ده‌كه‌نه‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.