عێراق داوای قەرەبووی زیانهكانی راگرتنی ههناردهی نهوتی ههرێمی كوردستان لە تورکیا دەکات

K24 - هەولێر:
ماوەی ساڵێکە بۆری گواستنەوەی نەوت لە بەندەری جهیهانی توركی، نەوتی هەرێمی کوردستانی پێدا نەڕۆیشتووە، پێش بڕیارەکەی دادگای نێوبژیوانی پاریس بۆ راگرتنی هەناردەکردنی نەوت، هەرێمی کوردستان رۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد کە لەو بڕە 75 هەزار بەرمیلی لە گێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بوون؛ هاوكات عێراق لهوبارهیهوه داوای قهرهبووی زیانهكان له توركیا دهكات.
عێراق داوای ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار قەرەبوو لە تورکیا دەکاتەوە، بەڵام راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵێکدا 12 ملیار دۆلار زیانی بە ئابووری عیراق گەیاندووە، بەربەستی سەرەکی لە بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت، هەقدەستی کۆمپانیاکانی بەرهەمێنانی نەوته لە هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ خەرجی دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت بڕی حهوت دۆلاری دیاریکردووە.
لهو بارهیهوه سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق تایبهت به كوردستان24 رایگهیاند، راگرتنی ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان بۆ بهندهری جهیهانی توركیی، نزیکەی 12 ملیار دۆلاری زیان بە ئابووری عێراق گەیاندووە و ئەمەش برە پارەیەکی زۆرە لەسەر ئابووری عیراق.
فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەری کێشەی نەوت لەنێوان هەولێر و بەغدا چاویان لە دەرچوونی یاسای نەوت و گازە، یاساییەک دەبووایە لە شەش مانگی یەکەمی دەستبەکاربوونی کابینەکەی محەممەد شیاع سوودانی دەرچووایە، بەڵام بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە لە دوای ساڵ و نیوێک هێشا ئاسۆی دەرچوونی ئەو پڕۆژە یاسایە دیار نییە.
یاسر حوس، ئەندامی لیژنەی ئابووری پهرلهمانی عێراق به كوردستان24ـی راگهیاند، "بەدڵنیاییەوە کێشەی سیاسی لە پشت ئەم یاسایەوە هەیە و بەم زووانە تێناپەڕێندرێت"
لە دوای راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە، لە25ـی حوزهیران تاوەکو 1ـی كانوونی یهكهمی ساڵی رابردوو، 11 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا کراوە.