كۆنگرێس بلۆككردنی ملیاران دۆلاری ڕووسی له بانكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌سند كرد
K24 – هەولێر:
ئهنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا بە کۆی دەنگ یاسایەک پەسەند ده‌كات کە ڕێگە بە حکوومەت دەدات دەست بەسەر ملیاران دۆلار لە سەروەت و سامانی ڕووسیادا بگرێت بە مەبەستی بەکارهێنانی بۆ هاوکاری و ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 20ـی نیسانی 2024) ئهنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا (كۆنگرێس) بە کۆی دەنگ یاسایەکی پەسەند کرد کە ڕێگە بە حکوومەت دەدات دەست بەسەر ملیاران دۆلار لە سەروەت و سامانی ڕووسیادا بگرێت کە لە بانکەکانی ئەمه‌ریکا و ئەوروپادا بلۆك كراوه بە مەبەستی بەکارهێنانی بۆ هاوکاری و ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی یاسای "ریپۆ"ـدا هات کە تێیدا هاتووە ئەم پارانە بگوازرێنەوە بۆ سندووقێکی تایبەت بۆ ئۆکرانیا.
ئەو پارە بلۆكراوانهی ڕووسیا بە نزیکەی شەش ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت کە لە بانکە جیاوازەکانی ئەمه‌ریکا و ئەورووپیدا دانراون.
یەکێتی ئەورووپا، ئەمه‌ریکا، ژاپۆن و کەنەدا لە ساڵی 2022ـدا کاتێک ڕووسیا ئۆکرانیای داگیر کرد، نزیکەی 300 ملیار دۆلار سەروەت و سامانی بانکی ناوەندی ڕووسیایان بلۆك كرد.
بڕیار وایه ئه‌م بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له ئه‌نجوومه‌نی پیران (سێنات)ـدا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.