پیاوێكی ته‌مه‌ن 100 ساڵ زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 102 ساڵ كرد
له خانه‌یه‌كی به‌ساڵاچووانی ئه‌مه‌ریكا، پیاوێكی به‌ساڵاچووی ته‌مه‌ن 100 ساڵ زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 102 ساڵ كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی كۆمسۆمۆلسكايا براڤدای رووسی، دوای 10 ساڵ له چیرۆكی خۆشه‌ویستی نێوان دوو به‌ساڵاچوو له خانه‌یه‌كی به‌ساڵاچووانی ئه‌و وڵاته، زه‌ماوه‌ندیان كرد.
لیتمان پیاوێكی ته‌مه‌ن 100 ساڵه، له‌گه‌ڵ ڤێتهرمانی ته‌مه‌ن 102 ساڵ، زه‌ماوه‌ندیان كرد.
پێشتر ئه‌و دوو به‌ساڵاچووه زه‌ماوه‌ندییان كردبوو، چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بوون دووباره پرۆسه‌كه ئه‌نجام بده‌نه‌وه.
لیتمان و ڤێتهرمان له ویلایه‌تی فێلادلفیای ئه‌مه‌ریكی زه‌ماوه‌ندیان كرد و ناویان چووه نێو كتێبی گینسی ژماره پێوانه‌ییه‌كان، به‌و پێیه‌ی به‌ته‌مه‌نترین دوو هاوسه‌ری جیهانن.