ئالان حه‌مه سه‌عید: ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12 ته‌واوبوونه
لەبارەی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 و دیارییکردنی مەنھەج، ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ڵێت، لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێویستی له‌مباره‌یه‌وه كردووه.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12 بۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی وێژه‌یی، زانستی و پیشه‌یی ته‌واو بوونه.
ده‌شڵێت، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12 كراوه.
تایبه‌ت به دیاریكردنی مه‌نهه‌جی دیاریكراو بۆ تاقیكردنه‌وه، وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی: "مه‌نهه‌ج دیاریكراوه، پرۆسه‌ی داخڵبوون (ئه‌وانه‌ی مافی به‌شداریكردن له تاقیكردنه‌وه‌كان) هه‌یه، كۆتایی هاتووه".