گرووپە میلیشیاکانی عێراق سوورن لە دەرکردنی هێزە بیانییەکان

فشاره‌كان بۆ دەرکردنی هێزه بییانییه‌كان و به‌دیاریكراویش هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌رده‌وامن. گرووپە میلیشیاکان کە خۆیان بە به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی لە عێراق ناساندووە، هەرچەندە هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە و سەربازگەکانی ئەمەریکا ڕاگرتووە، بەڵام سوورن لەسەر هەوڵەکانیان بۆ دەرپەڕاندنی تەواوی سەربازانی ئەمەریکا لە عێراق.
عه‌لی نه‌عمه، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی لە پەرلەمانی عێراق، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كۆتاییهێنان به ئه‌ركی سه‌ربازی هێزەکانی هاوپه‌یمانان و گۆڕینی شێوازی په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و عێراق پرۆسه‌یه‌كی دوور و درێژه و جێبەجێکردنی له ماوه‌یه‌كی کورت‌دا كارێكی ئه‌سته‌مه.
بە گوتەی نه‌عمه، دۆسیه‌ی ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان له عێراق له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێكدا ناكرێت و هیوایەک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی داهاتوودا ئه‌و په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌ی هه‌یه، بۆ په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی و ئابووریی بگۆڕدرێت.
له سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا بۆ واشنتن ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لا پابه‌ند بكات به ڕێكاره‌كان و دیاریكردنی میكانیزمی ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئاماژەی داوە، له سه‌ردانی كۆتاییان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر جیددی بوونی به‌غدا و واشنتن بۆ ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان كراوه‌ته‌وه.
ئەو ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری ئاشکرای کردووە، کە حکوومەتی عێراق چەندین گرێبەستی سەربازیی لەگەڵ ئەمەریکا و هاوپەیمانان ئیمزا کردووە، کە پێویستییان به زنجیره‌یه‌ك ڕێكاری تایبه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن شێوازی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بگۆڕن، هەربۆیە گرنگە هەموو ئەوانە بۆ ڕای گشتی ڕوون بكرێنه‌وه.
پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له واشنتن، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی بایدن له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی گرنگ، ئه‌ویش گۆڕینی ڕه‌هه‌ندی ئه‌منییه بۆ شه‌راكه‌تێكی ته‌واو به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی ستراتیجی.
دوای پەرەسەندنێکی مەیدانی و دیپلۆماتی، لەنێوان ئەمەریکییەکان لەلایەك و گرووپه چه‌كداره‌كان و حکوومەتی عێراق لەلایەکی دیکە، گفتوگۆی دوو قۆڵی لەنێوان عێراق و ئەمەریکا سەبارەت بە کشانەوەی هێزه بیانییه‌كان لە عێراق دەستی پێ کرد، تاوەکوو ئێستاش لایه‌نه‌كانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه له فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر حكوومه‌تی عێراق بۆ دانانی خشته‌یه‌كی كاتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وامن.
ئێستا عێراق لە نێوان دوو بەرداشی گرێبەستە ئەمنییەکان و پەلەکردنی گرووپە میلیشیاکانی بەرەی موقاوەمە ماوەتەوە، هەنگاوەکانی گۆڕینی پەیوەندییەکانی کاتی پێویستە و قۆناغەکانی بە شێنەیی دەچنە پێش، بەڵام ئەوەی نادیارە گرووپە میلیشیاکان تا چەندەی دیکە دەتوانن ئارام گربن و نەکەونە ژێر فشار و هەژموونی هەرێمییەوە.
بەرەی بەناو موقاوەمەی عێراق دوای هێرشی سوپای ئیسرائیل لە 17ی ئۆکتۆبەری 2023 بۆ سەر کەرتی غەززە وەک پشتیوانییەک لە چەکدارانی حەماس، پەلاماری بنکە و بارەگاکانی سوپای ئەمەریکای لە ناوخۆی عێراق، هەرێمی کوردستان و سووریا، دا. بەڵام دوای ئەمەریکا چەند جارێک لە سنووری سووریا و ناوخۆی عێراق هێرشی کردە سەر پێگەی گرووپەکانی سەر بە موقاوەمە، بەرەی بەناو "موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" چوار مانگ لەمەوبەر، ئاگربەستێکی ڕاگەیاند و هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا ڕاگرت و ڕایگەیاند، دەبێت حکوومەتی عێراق دانوستاندن بکات بۆ دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق.
تاوەکوو ئێستا چوار گەڕی کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای سەربازیی عێراق و ئەمەریکا بۆ پرسی کۆتایی هێنان بەئەرکی هێزە بیانییەکان بەڕێوە چووە، لە دوای کۆبوونەوەدا کە ناوەڕاستی نیسانی ئەم ساڵ بوو، قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەگەڵ جەخت کردنەوە لەسەر کۆتایی هێنان بە ئەرکی هێزە بیانییەکان، ڕێککەوتنیش کراوە لە سەر پێکهێنانی سێ لیژنەی هەڵسەنگاندن بۆ جموجووڵەکانی داعش، هێڵی بەرەنگاریی لە بیابانەکان و سنووری عێراق و سووریا .