وەزارەتی دارایی عێراق: بۆ مووچەی فەرمانبەران پارەمان لەبەردەستە

بڕینی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی میلاکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق
بڕینی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی میلاکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق

وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتی دەکاتەوە بۆ مووچەی فەرمانبەران پارەی لەبەردەستدا نەبێت، دووپاتی دەکاتەوە کە مانگانە نزیکەی 7.5 ترلیۆن دیناریان خەرج کردووە بۆ قەرەبووی فەرمانبەران و مووچەی خانەنشینی، هەروەها مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی و خاوەن پێویستی تایبەت و دەرماڵەی قوتابییان.

وەزارەتی دارایی فیدراڵ ئەوەشی خستەڕوو " بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و سەرجەم ئەو سندوقانەی لەیاسای بودجەدا هاتوون، ڕێوشوێنی پێویستیان گرتۆتەبەر بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان کە پارەیان بۆ تەرخان نەکراوە و نەخراونەتە سەر ئەژماری متمانە بۆ بەردەوامبوون لەخەرجکردن بۆ ساڵی داهاتوو کە بەپێی یاسای بودجەی سەرەوە گواستراوەتەوە بۆ ئەژماری متمانە کە بڕەکەی (9.4) تریلیۆن دینارە ".

سەبارەت بە نەبوونی پارە بۆ ساڵی 2024 بۆ مانگی تەمموز و مانگەکانی دواتر، فەرمانگەی دارایی ناتوانێت مووچە دابین بکات، ئاماژەی بەوەکرد "ئەو هەواڵانە ڕاست نین چونکە مووچە بە هەموو شێوەیەک لە کاری پێشینەی  وەزارەتی داراییە و مانگانە نزیکەی (7.5) تریلیۆن دینار بۆ قەرەبووی فەرمانبەران، مووچەی خانەنشینی، بەخشین، مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی، مووچەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دەرماڵەی قوتابیان و مووچەی موختارەکان دابین دەکات".