دەسەڵاتی بەریتانیا: حوسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکی بازرگانی

وێنەی کەشتییەکی بازرگانی بەریتانیا
وێنەی کەشتییەکی بازرگانی بەریتانیا

دەسەڵاتی ئۆپەراسیۆنی بازرگانی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاند، حوسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکی بازرگانی لە کەناراوەکانی یەمەن.

لە بەیاننامەیەکدا، دەسەڵاتەکە ئاماژەی بەوە کردووە "ڕووداوەکە کاتژمێر 22:44 خولەکی شەوی دووشەممە 12ـی ئاب بە کاتی UTC بە دووری 63 میل دەریایی لە باشووری ڕۆژئاوای بەندەری حودەیدەی یەمەن ڕووی داوە".

باسی لەوەش کرد، ڕاپۆرتێکیان لە خاوەن کەشتییەکەوە پێگەیشتووە کە تەقینەوەیەک لە نزیک کەشتییەکە ڕووی داوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەشتییەکە و تیمەکەی سەلامەتن و بەردەوامن لە گەشتەکەی.

حوسییەکان لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردووەوە ئەو کەشتیانەی کە بە پەیوەندی بە ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی دەزانن لە ئاوەکانی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن و گەرووی باب مەندەب دەکەنە ئامانج، ئەمەش وەک پشتیوانییەک بۆ کەرتی غەززە و ڕایانگەیاند، ئیسرائیل لە 8ـی ئۆکتۆبەری 2023ەوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی بزووتنەوەی حەماس ئەنجام دەدات، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشەکەی حەماس و دانیشتووانی غەززەیە.

Fly Erbil Advertisment