بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک لە شێخان دانرا

بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک لە شێخان دانرا
بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک لە شێخان دانرا

هەشت ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەک لە قەزای شێخان، لە سنووری پارێزگای دهۆک تەرخان کرا. 

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لەم بارەیەوە لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی گرنگمان لە دەڤەری شێخان دانا، کە گوژمەی زیاتر لە هەشت ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە و چەند پڕۆژەیەکیشمان جێبەجێ کردوون.

پارێزگاری دهۆک گوتیشی: مژدانە دەدەین بە هاووڵاتییانی دەڤەری شێخان، بە تەواوبوونی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریی گرنگ لە ماوەی چەند هەفتەیەکی نزیکدا.

بە وەرگرتنی ڕەزامەندی لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داهاتوودا چەند پرۆژەیەکی جۆراوجۆر و گەورە و گرنگ لە دەڤەری شێخان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان جێبەجێ دەکرێن.

Fly Erbil Advertisment