ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەک فەرمانبەر دادەمەزرێنێت
ئیدارەی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، پاش ڕەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارەیەک فەرمانبەری پێویست لە پسپۆرییە جیاوازەکان دادەمەزرێنێت.
پێنجشەممە 22ـی ئابی 2024، ئیدارەی گەرمیان بڵاوی کردەوە، پاش ڕەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی فەرمانبەری پێویست بۆ یەکە ئیدارییەکان، ئیدارەی گەرمیان لە ڕێگەی سیستمی ئۆنلاین و بە شێوازی خاڵبەندی، (81) کەس لە پسپۆڕییە جیاوازەکان و کارگوزار و شۆفێر، بۆ دیوانی ئیدارەکە وەک فەرمانبەری گرێبەست دادەمەزرێنێت.
ئیدارەی گەرمیان ئاماژە بەوە دەکات "داواکاران دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە لەماوەی 15 ڕۆژدا واتە لە ڕۆژی 22ـی ئابی 2024 تا 5ـی ئەیلوولی 2024 فۆرمی دامەزراندن پڕبکەنەوە و ئاگاداری سەرجەم مەرجەکان بن بۆ دامەزراندن".