یەکەم عێراقی لە لوبنان کوژرا
لە ئەنجامی بۆمبارانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، تا ئێستە 492 کەس کوژراون، کە 35ـیان منداڵ و 58 شیان ئافرەت بوون. هاووڵاتییەکی عێراقیش لەناو کوژراوەکاندایە.
مێدیای عێراقی بڵاوی کردەوە "لە ئەنجامی بۆمبارانی ئیسرائیلییەکان بۆ سەر باشووری لوبنان، هاووڵاتییەکی عێراقی کوژرا".
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆمبارانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، 492 کەس کوژراون، کە 35ـیان منداڵ و 58 شیان ئافرەت بوون، هەروەها هەزار و 645 کەسیش لەو هێرشانەدا بریندار بوونە.
ڕۆژی دووشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2024، ئیسرائیل بەچڕی هێرشی کردە سەر لوبنان، فڕۆکەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 200 هێرشیان بۆ سەر شارۆچکەکانی باشوور کرد و بۆ یەکەمجاریش بۆردومانەکە جگە لە شاری جبەیل، ناوچەی 'بیقاع'ی گرتەوە.