هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کاردانەوەی جیهانی لێ کەوتووەتەوە
لە بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، 23-09-2024، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر لوبنان و ڕایگەیاند، زیاتر لە 300 پێگە و مۆڵگەی چەکدارانی حزبوڵلای لوبنانیان لە شارۆچکەکانی کەرتی ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات و باشووری لوبنان بۆمباران کردووە.
لەو بارەوە یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە کەناڵ12ـی ئیسرائیلی ڕاگەیاند، ئەوەی ئێستە لە باشووری لوبنان ڕوو دەدات "قۆناغێکی نوێی شەڕە" و داوای لە هاونیشتمانییانی کرد "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئارامیی خۆیان ڕابگرن".
لەلایەکی دیکەوە دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی سەر پێگەکانی حزبوڵڵای لوبنانی، "هێرشێکی پێشوەختە بووە" دوای ئەوەی زانیویانە حزبوڵڵا ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی هێرشی مووشەکی بکاتە سەر ئیسرائیل.
پاڵپشتیی چین بۆ لوبنان
وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین بە عەبدوڵلا بوحەبیب، هاوتا لوبنانییەکەی گوت: چین پاڵپشتیی لوبنان دەکات بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی وڵاتەکەی، هەروەها بە توندی ئیدانەی پێشێلکاریی هێرشی ئاسمانیی بەرفراوانی ئیسرائیل دەکات.
وەزیری دەرەوەی چین باسی لەوەش کرد، ئێمە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە دەکەین، بەتایبەتی تەقینەوەی ئەم دواییەی ئامێرەکانی پەیوەندی پەیجەر لە لوبنان و دژی هەر هێرشێک بۆ سەر هاووڵاتییانی مەدەنی دەوەستینەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، چین کاردەکات بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەروەها بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
وانگ ئاماژەی بەوەش کرد، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بە توندوتیژی، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەو شیوەیە چارە ناکرێت، بەڵکو "کارەساتی مرۆیی گەورەتری لێ دەکەوێتەوە".
سەرچاوەیەک: ڕۆژێک پێش تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیجەر بە ندامانی حزبوڵڵا دراوە
هه‌ینی، 20ـی ئه‌یلوولی 2024، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویان كرده‌وه، ئه‌ندامانی حزبوڵلای لوبنانی ڕۆژێك به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كان، ئامێری بێته‌لی په‌یجه‌ریان وه‌رگرتوه، واته ڕۆژی دووشه‌ممه ئامێره‌كانیان وه‌رگرتووه و ڕۆژی سێشه‌ممه 17ـی ئه‌یلوولی 2024 ته‌قیونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه كردووه، چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كان ئه‌ندامێكی باڵای حزبوڵڵا یه‌كێك له ئامێره‌كانی وه‌رگرتووه و دواتر به ده‌ست یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی بووه و ته‌قیوه‌ته‌وه.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی لوبنانی گوتبووی، ئامێری په‌یجه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی له‌ناودا چێنراوه و دۆزینەوەی قورس بووه.
سێشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2024 لە یەک کاتتدا ئامێرەکانی بێتەلی پەیجەری ئەندامانی حزبوڵڵا لە لوبنان تەقینەوە، بەهۆیەوە 11 كه‌س کوژران کە یەکێکیان منداڵێک بوو، 2800 کەسی دیکەش بریندار بوون كه برینی چوارسه‌دیان سه‌خته.
چوارشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024، جارێکی دیکە، سەدان ئامێری بێتەلی جۆری وۆکی تۆک ئایکۆم کە بەدەست ئەندامانی حزبولڵای لوبنانیەوەن، تەقیونەتەوە، تا ئێستە بەهۆیە چه‌ند کەسێك کوژران و زیاتر لە 300 کەسیش بریندار بوون.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: هێرشە ئەلیکترۆنییەکە زیانی لەکەرتی تەندروستی داوە
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریسۆن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لە دەسەڵاتی تەندروستی لوبنانەوە دەستیان کەوتووە، بەهۆی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنیەی کراوەتە سەر ئەو ناوچانەی بە مۆڵگەی چەکداران و ئەندامانی حزبوڵلا ناسراون، 37 کەس کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەدهانۆم گوتیشی: زۆری ژمارەی بریندارەکان فشارێکی زۆریان لەسەر ناوەندە تەندروستییەکان دروست کردووە و ڕێکخراوەکەی بە پەلە خوێن و دەرمان و پێویستییە تەندروستییەکانی دیکەیان بۆ لوبنان دابین کردووە.
هەروا عەبدولناسر ئەبوبەکر، نوێنەری فەرمی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە لوبنان ئاماژەی داوە، بریندارانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکە لە سەرتاسەری لوبنان بەسەر نزیکەی 100 نەخۆشخانە دابەش کراون.
نوێنەرەکەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێ: کۆگاکردنی هاوکارییە بە پەلەکان و زنجیرەیەک مەشق و ڕاهێنانی پێشوەختە بە تیمە تەندروستییەکان، هاوکارێکی باش بوون بۆ ئەوە فشارەکانی سەر کەرتی تەندروستی تاڕادەیەک کەمتر بکرێتەوە.
بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە سەرۆک وەزیرانی لوبنان بایکۆتی کۆبوونەوەکانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی کرد
له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی شه‌ممه، نه‌جیب میقاتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنان بڕیاری دا به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، سه‌ردانی نیویۆرك نه‌كات بۆ به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان .
میقاتی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل له وڵاته‌كه‌ی ڕابگرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق: ئامادەین هاوکاریی لوبنان بکەین
دووشه‌ممه، 23ـی ئه‌یلوولی 2024، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به ڕووداو و پێشهاته‌كانی لوبنان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و هاوسۆزی گه‌ل و حكوومه‌تی عێراقی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی لوبنان ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاوكات داوای وه‌ستانی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته و كه‌رتی غه‌ززه كرد و ڕایگه‌یاندووه، عێراق له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی سه‌ر غه‌ززه هه‌ڵوێستی ڕوون بووه و دژ به‌و هێرشانه و تێكچوونی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه بووه و داوای له وڵاتانی گه‌وره و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی و سه‌رجه‌م ناوه‌نده جیهانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد، ڕێگه له شه‌ڕه‌كه بگرن و كۆتایی به "ده‌ستدرێژییه تاوانكارییه‌كانی ئیسرائیل بهێنن".
سوودانی، هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی عێراقی بۆ هاوكاریكردنی لایه‌نی مرۆیی به لوبنان نیشان داوه و ده‌رگه‌ی عێراقی واڵا كردووه، بۆ هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كی مرۆیی و ته‌ندروستیی.
ئەمەریکا و ئوردن داوایان لە هاووڵاتیانیان کرد لوبنان جێ بهێڵن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە هاووڵاتییانی خۆی کرد بەپەلە لوبنان بەجێ بهێڵن. هەروەها ئوردنیش داوای لە هاووڵاتییانی کرد لەبەر سەلامەتی خۆیان، ئەو وڵاتە جێ بهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "داوا لە هاووڵاتییانی ئەمەریکایی دەکەین، دەستبەجێ لوبنان بەجێ بهێڵن هەتا گەشتی بازرگانی لە فڕۆکەخانەی بەیروتەوە بەردەستە".
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئوردن، لە بەیاننامەیەکەدا داوای لە هاووڵاتییانی کرد، گەشت بۆ لوبنان نەکەن و ئەوانەشی لەو وڵاتەن بە زووترین کات بەجێی بهێڵن، ئەمەش بەهۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنانەوەیە.
گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتەکە، سوفیان قەزات ڕایگەیاند، ئەم بانگەوازە بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیانی ئوردنییە لە لوبنان، بەتایبەتی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان، کە هەڕەشە لە ئاسایشی گشت ناوچەکە دەکات.
قەزات، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هاووڵاتیە ئوردنییانەی لە لوبنان نیشتەجێن دەبێت بەو پەڕی وریاییەوە پابەندبن بەو ڕێنمایانەی کە لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی لوبنانەوە ڕاگەیەندراون".
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، هۆشداری لە پەرەسەندنی شەڕی نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل دەدات
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە مەترسیی گۆڕینی لوبنان بۆ "غەززەیەکی دیکە"دا، هەروەک دەڵێت: ئەوەی زۆر نیگەرانم دەکات ئەگەری پەرەسەندنێکی دراماتیکترە بۆ شەڕێکی سەرتاسەری و ڕووداوی تەقینەوەی ئامێری پەیجەریش ئەگەری ئەوەی هەیە دۆخەکە لەوە زیاتر گرژتر بکات، ئەوەش کارەسات دەبێت بۆ هەموو جیهان.
پێشهاتەکانی ناوچەکە ئاستی نیگەرانیی نێودەوڵەتییەکانی زیاتر کردووە، ئەوەش ئەو ڕووبەڕووبوونەوەی ئێستە هەیە، دەگۆڕێت بۆ شەڕێکی ئاشکرای نێوان حزبوڵلا و ئیسرائیل.
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا نیگەرانی خۆی لە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە "هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ململانێکان بەرفراوان نەبن".
سەرۆکی ئەمەریکا گوتی: هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم بۆ ئەوەی شەڕەکە پەرە نەسێنێت.
لای خۆیەوە جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، نیگەرانین لە پەرەسەندنی شەڕ لە لوبنان و داوا دەکەم بە زووترین کات ئەو شەڕە ڕابگیرێت.