ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی دەبێت
گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ خەڵکی کوردستان دەبێت.
سێشەممە 24ـی ئەیلوولی 2024، دڵشاد شەهاب گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/9/24، به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی کوردستان، پەیامێکی تەلەڤزیۆنی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، بڵاو دەکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر هەشت و پێنج خوولەک، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی تەلەڤزیۆنی بڵاو لەبارەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاو دەکاتەوە.
ڕۆژی 25ـی ئەیلوولی 2024 بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێدەکات تاوەکو 15ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ بەردەوام دەبێت، هەروەها هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 20ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ بەڕێوە دەچێت و ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستی ناوی کاندیدانی پەسەند کرد کە ژمارەیان 1191 کەسە.