رووماڵ

نەبەرد عومەر: هەشت سکاڵا لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردن تۆمار کراون

نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان

بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە یەکەم ڕۆژی بانگەشە، هەشت سکاڵا لە هەرێمی کوردستان لەسەر پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن تۆمار کراون.

چوارشەممە 25ـی ئەیلوولی 2025، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە یەکەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا، هەشت سکاڵا لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراون.

دوێنێ کاتژمێر 12ـی شەو، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی دەستی پێ کرد.

بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.

بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدان، کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە، کە دوو ملیۆن و 683 و 618ـیان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960ـیشیان دەنگدەری تایبەتن.