رووماڵ

هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەمجارە ئامادەیی خەڵک بۆ بەشداریی کردن لە هەڵبژاردن زیاترە

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: سەدا 88ـی خەڵکی سلێمانی و سەدا 98ـی خەڵکی هەڵەبجە کارتی بایۆمەتریان هێناوەتەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی، ئەمجارەیان خەڵک ئامادەیی زیاتری هەیە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: پێویستە تەواوی قەوارە و هاوپەیمانێتی و لایەنە سیاسییەکان و هاووڵاتییان و کاندیدان هاوکارمان بن لە پرۆسەی هەڵبژاردن، لەبەر ئەوەی پرۆسەیەکی گشتگیرە و کوردستان دەگرێتەوە، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان تێیدا بەشداریی دەکەن و دەنگ دەدەن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت: لە سنووری پارێزگای سلێمانی سەدا 88ـی هاووڵاتییان کارتی بایۆمەتریان وەرگرتووەتەوە، لە سنووری هەڵەبجەش، سەدا 98ـی هاووڵاتییان کارتی بایۆمەتریان وەرگرتووەتەوە، دەڵێت: ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەمجارە ئامادەیی بەشداریی خەڵک زیاترە بۆ بەشدایی کردن لە هەڵبژاردن.  

بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.

بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدان، کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە، کە دوو ملیۆن و 683 و 618ـیان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960ـیشیان دەنگدەری تایبەتن.