ئاراس شێخ جەنگی: لە ئێستاوە مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کابینەی ئایندەی حکوومەتی کوردستانە
ئاراس شێخ جەنگی دەڵێت: خەڵکی سلێمانی لە دەسەڵاتدارانی ئەو شارە توڕەن، ئەگەر خەڵک داوای گۆڕانکاریی دەکات، پێویستە بەشداریی هەڵبژاردن بکات و بیانگۆڕێت.
ئاراس شێخ جەنگی ڕایدەگەیەنێت: ئەو یەکێتی نییە و سەریشی لەو یەکێتییەی ئێستا دەرناچێت، لەبارەی ڕەخنەکانیش لە دژی حکوومەت، ئاراس شێخ جەنگی گوتی: ئەگەر قوباد ناڕازییە، بۆچی خۆیی و وەزیرەکانی دەست لەکار ناکێشنەوە و ناگەڕێنەوە، ئەی تا دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران نەبوون.
لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن و حکوومەتی ئایندەش، ئاراس شێخ جەنگی ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کابینەی ئایندەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.
دووشەممە 30ـی ئەیلوولی 2024، ئاراس شێخ جەنگی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: من ئەو یەکێتییەی ئێستا نیم، گوتی: قوباد لەگەڵ وەزیرەکانی بۆ بەشداریی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن و نایەنەوە سلێمانی ئەگەر ناڕازین، دەبوا مانگێک پێش ئێستا گەڕابووایەوە ماڵەوە و ڕایەگاندبووا کە وازی لەو دەسەڵاتە هێناوە، بەڵام ڕاست ناکات.
گوتی: من هیچ تێناگەم لە یەکێتیەی ئێستا، دەبێ ئەوە بزانن کە ئەگەر بیانەوێت بچنە حکوومەتەوە، پێویستە بەیەکەوە بچنە حکوومەت، بۆیە دەبێت بانگەشەیەکی مۆدێرنانە و دروست بەڕێوەببەن و خەڵک بێزار نەکەن، چونکە خەڵکی سلێمانی زۆر لەو دەسەڵاتەی سلێمانی توڕەن.
داوای لە خەڵکی سلێمانی کرد هەموو بڕوا بۆ دەنگدان چونکە ئەوان داوای گۆڕانکاریی دەکەن، بۆیە دەبێت بە دەنگەکانیان بیگۆڕن، گوتیشی: لە ئێستاوە مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کابینەی ئایندەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.