سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری ده‌داته سعودییه
K24 – هه‌ولێر
سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری ده‌داته سعودییه و ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌شداری مانۆری سه‌ربازیی سعودییه له كه‌نداو بوونه.
هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران له به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ به‌شدارانی مانۆری سه‌ربازی سعودییه راده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و مانۆره بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و ناسه‌قامگیری ئاسایشی ئیرانه له كه‌نداو.
هۆشداریش ده‌دات كه تێپبه‌ربوونی هیچ یه‌ك له گه‌مییه‌كانی به‌شداری مانۆری سه‌ربازی له سنووره ئاوییه‌كانی ئیران جێگه‌ی قبووڵ نییه و نابێت له سنووره ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نزیك له سنووره ئاوییه‌كانی ئێرانیش هاتووچۆ بكه‌ن، چونكه بێ زیان تێپه‌ڕ نابن.
له كۆتاییشدا باس له ئاماده‌یی سوپای پاسداران و ئه‌رته‌شی ئێران ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره جموجوڵ و هه‌وڵدانێك بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی كه‌نداو، ده‌ربه‌ندی هورمز و ده‌ریای عومان، كه له كاتی خۆیدا وه‌ڵام ده‌داته‌وه.