ره‌نگی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سووربێت ده‌تگرن
له شۆفێره‌كه‌ش ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش،هه‌ر شۆفێرێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سوور بێت ده‌ستگیری ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری موسڵ ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیر كردن كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو شاری موسڵه‌وه به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه" ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه ناویان له خۆناوه "پۆلیسی ئیسلامی" به ناو شاری موسڵدا بڵاوبونه‌ته‌وه و شۆفێری ئۆتۆمبێله ره‌نگ سووره‌كان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆر له شۆفێری ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه‌یان ده‌ستگیر كردووه.
ئه‌و چه‌كدارانه له سه‌ر فولكه و بازنه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان و ترافیك لایته‌كان ده‌بینرێن ، به تایبه‌تی ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه و هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی ره‌نگ سوور ببینن یه‌كسه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن و به هۆكارێك كه نه‌زانراوه،شۆفێره‌كه‌شی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه" داعش له ناو شاری موسڵدا به قه‌یرانێكی بێ متمانه‌ییدا تێده‌په‌ڕێت، به‌تایبه‌تی پاش له ده‌ستدانی رووبه‌رێكی فراوانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی و نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه، كه له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.