بۆینگ 100 فڕۆكە رادەستی ئێران دەکات
كۆنگرێسی ئهمهریكا ههوڵی رێگریكردنی دهدات
K24 - ههولێر:
كۆمپانیای فڕۆكەوانی بۆینگ رایگەیاند، لە دوو ساڵی داھاتوودا 100 فڕۆكە رادەستی ئێران دەکات.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردهوه، دێنیس ، بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای فڕۆكەوانی بۆینگی ئەمریكا رایگەیاند، لەگەڵ ئێران رێككەوتوون بۆ رادەستکردنی 100 فڕۆكەی بۆینگ بەو وڵاتە.
مۆیلێنبۆرگ گوتی: "ئەمساڵ ھیچ فڕۆكەیەك رادەستی ئێران ناكرێت، بەڵام رێككەوتنەكەیان لە دوو ساڵی داھاتوو جێبەجێ دەکرێ".
لە ماوەی رابردوودا ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا داوایان لە وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەكەیان كرد، فرۆشتنی فڕۆكەی ھەردوو كۆمپانیای بۆینگ و ئێیرباس بە ئێران قەدەخە بكات.