دوو سەركردەی داعش لە حەویجە کوژران
K24 - ھەولێر
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک، کوژرانی دووسەرکردەی داعشی لە حەویجە راگەیاند.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئەبو عەبد کیندی، سەرکردەی سەربازی داعش لە حەویجە و ئەبو محەمەد، بەرپرسی کاروباری موجاهیدین، لە شارۆچکەکە بەهۆی تەقینەوەی پشتێنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا بووە کوژراون.
بەگوێرەی لێدوانی بەشێک لە فەرماندە سەربازییەکانی عێراق، پێدەچێت کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە بکەوێتە دوای مووسڵ.